Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"ڕێنوێن" ده‌بێت کار بۆ کۆچهێن په‌یدا بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 september 2009 kl 13.44
نوامکۆ سابوونی

به‌ یاریده‌ی "ڕێنوێن"ـی تایبه‌ت ده‌بێت هاووڵاتیی نوێی سوێد زووتر کاریان ده‌ست بکه‌وێت. ده‌وڵه‌ت له‌ڕێی کاردۆزگه‌کانییه‌وه‌، به‌رپرسیی خۆی له‌ئاست کۆچهێنه‌کانی سوێد، که‌ جاران به‌ شاره‌وانییه‌کان سپێردرابوو، به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ به‌پێی پێشنیازێکی نوێ حوکوومه‌ت که‌وتوه‌ته‌وه‌. وه‌زیری تێکگونجان نیامکۆ سابونی، ده‌ڵێت کارمه‌ندی ڕێنوێن ئه‌که‌ر کاری بۆ کارخواز پێ نه‌دۆزرێته‌وه‌، دوور نییه‌ هه‌م مووچه‌ی لێ ببڕدرێ و هه‌م کاری له‌ داهاتوودا نه‌مێنێ.

بۆ هاووڵاتیی نوێی سوێد دۆزینه‌وه‌ی کار کێشه‌یه‌ و ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌وانه‌یان که‌ حه‌وت ساڵی ته‌واوه‌ لێره‌ن کاریان گیر هاتووه‌. هه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌یشه‌ که‌ حوکوومه‌ت بڕیاری داوه‌ به‌ یاسایه‌ک بیگۆڕێت، که‌ ده‌وڵه‌تی هه‌موار ئه‌کات به‌رپرسیی سه‌ره‌کیی ئه‌م کاره‌ بێت. بیرۆکه‌که‌یش ئه‌مه‌یه‌، که‌سێک که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی لێره‌ ده‌درێت، له‌ڕێی کاردۆزگه‌ ـ ئاربێتس فیۆرمێدلینگه‌وه‌ ڕێنوێنێک هه‌ڵده‌بژێرێت که‌ نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ داده‌نێت، چۆن کاری ده‌ست بکه‌وێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری ساڵی داهاتووه‌ته‌وه‌ پێڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر حوکوومه‌ته‌که‌ی ئێستا له‌سه‌ر کار بمێنیت، نزیکه‌ی 920 میلیۆن کرۆنی تێده‌چێت، که‌ پاره‌ی ئه‌و که‌سه‌یشی لێ ده‌درێت، لێی به‌شدار ده‌بێت. وه‌زیری تێکگونجان ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ سوێدییه‌ نوێیه‌کان له‌وه‌دا به‌رپرسی زیاتری چاره‌نووسی خۆیان ده‌بن، که‌ کار له‌ بازاڕی کاردا بدۆزنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".