Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید پاسه‌وانه‌که‌ی سه‌دام حوسێن ده‌نێرێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 september 2009 kl 11.44

ده‌ستگه‌ی ئاسایشی سویدی،سێپۆ، پڕیاری داوه‌ شۆفێره‌که‌ی سه‌رۆکی دیکتاتۆری پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن بنێرێته‌وه‌ عێراق، به‌پێی سێپۆ ئه‌و که‌سه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی سوید هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ پێیان وایه‌ که‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ 45 ساڵانه‌یه‌ ژیانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

- سوید په‌یماننامه‌یه‌کی ئیمزا کردووه‌ که‌ به‌و پێیه‌ نابێت که‌س ئه‌شکه‌نجه‌ بدرێت و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، هه‌روه‌ها نابێت هکه‌س بخرێته‌ به‌رمه‌ترسی ئه‌و جۆره‌ کارانه‌. به‌پێی یاساناس و شاره‌زای پرسه‌کانی مافی مرۆڤ بیرگیتا ئێلفستریۆم، بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ له‌لایه‌ن حوکومه‌تی سویدییه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌. چونکه‌ به‌پێێ یاسا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و که‌سه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی سوید هه‌بێت به‌ڵام مادام به‌ ناردنه‌وه‌ی ژیانی ده‌کوێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ نابێت بنێردرێته‌وه‌. ئێلفستریم ده‌لێت ئه‌وه‌ یاسای سویده‌وه‌ ده‌بێت قوبوڵ بکرێت، هه‌ربۆیه‌ که‌سێکی وه‌ک ئه‌م پیاوه‌ نابێت له‌سوید ده‌ربکرێت

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و که‌سه‌ جگه‌ له‌ شۆفێر پاسه‌وانی خێزان و منداڵه‌کانی سه‌دامیش بووه و به‌پێی دانپێدانانی خۆی له‌ دادگایه‌کی نهێنیدا له‌ عێراق کاری کردووه‌ که‌ کاریان ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییان بووه‌،بڕیاری ناردنه‌وه‌ی به‌م پاشخانه‌وه‌ ژیانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڕای ده‌ستگه‌ی کۆچ. به‌ڵام به‌پێی یاسا گه‌ر بێت و که‌سێک به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات له‌قه‌ڵه‌م بدرێت ئه‌وا حوکوومه‌ت بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ ده‌ست، ئه‌مه‌ له‌کاتیکدایه‌ که‌ وه‌زیری دادی سویدی  بیاتریس ئاسک ئه‌م هاوینه‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ئیمزا کردووه‌. جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م که‌سه‌‌ ساڵی 2003 هاتۆته‌ سوید و خێزانه‌که‌ی و کوڕه‌کانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".