Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەڵاتوەرگرانی نۆبێل لە کیمیادا دیاری کران

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 oktober 2009 kl 14.24

خەڵاتی ئەمساڵی نۆبێل لە کیمیادا بە شێوەی هاوبەش دەدرێ بە سێ زانا: توماس ستەیز، ڤێنکاترامان راماکریشنان و ئەدا یوناث

هۆی ئەم خەڵاتدرانەش لە بەر ئەو لێکۆڵینەوانەیانە لە سەر یەکێک لە بنچینەیی ترین ڕەوتەکانی ژیانی مرۆڤ واتا گۆڕانی ڕیبۆزۆمەکان بە زانیاریی مۆلکولی دی ئێن ئا. سێ زانای ناوبراو بۆ ئەو دۆزینەوەیە شێوەیەکیان بە کار هێناوە کە پێی دەگوترێ وێناکردنی کریستاڵی بە تیشکی ئیکس. لەم شێوەیەدا مۆدێلی سێ ڕەهەندی بەکار دەهێنرێ تا نیشان بدەن کە چۆن ئانتی بیوتیک لە ڕیبۆزۆمەکانی ناو خاندا، ڕۆدەنیشێ. شێوازەکە دەتوانێ لە بەکارهێنانێکی دیکەدا ژیانی مرۆڤ بپارێزێ و ئێش و ئازاری لەش کەم بکاتەوە.

بە کورتی لە سەر خەڵاتوەرگران:

راماکریشنانی ٥٧ ساڵە لە هیندوستان لە دایکبووە، هاووڵاتیی ئەمەیکایە و لە تاقیگەی بیۆلۆژیی مولکولی کەمبریج لە بەریتانیا کار دەکات.

ستەیز ٦٩ ساڵی تەمەنە، هاووڵاتیی ئەمەریکایە، لە هارڤارد خوێندوویەتی و ئێستا لە زانکۆی یێل لە ئەمەریکا کار دەکات.

یووناث ٧٠ ساڵی تەمەنە، لە ئورشەلیم لەدایک بووە و لە ئەنستیتووتی زانستیی وایزمەن لە ئیسرائیل کار دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".