Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەلێ قوتابیی تریش دەیانەوێ نمرە بدەنە مامۆستاکانیان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 oktober 2009 kl 16.33

ئەو هەوڵەی لە مالموێ بۆ نمرەپێدانی قوتابیان بە مامۆستایان کراو گفتۆگۆیەکی زۆریشی نایەوە، ئێستا بەرفرەتر دەبێتەوە. شارەوانیی مالموێ ڕایگەیاندووە کە هەوڵی باسکراو لە لایەن گەلێ فێرگەوە درێژەی پێدەدرێ.

ئانێلی فان لونتێرێن مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی دەڵێ یەکەم کاردانەوەکان نیگەرانی  و واقوڕمانی یەکجار زۆر بوو لە سەر ئەوەی کێ ئەم بڕیارەی داوە و ئەو بەزمە لە کوێیە هات. دواتر کە ئەو نمرەدانە کرا، دەرکەوت کە کارێکی زۆر باش کراوە. بۆ منداڵانیش زۆر باش بوو بەتایبەت کە فکری وان بوو کەوتە ناوەندی گرنگیدانەوە.

پازدە مامۆستای دڵخواز و پێنسەد قوتابی لە پرۆژەیەکی تاقیکردنەوەدا بەشدار بوون و تێیاندا قوتابیان وەڵامی ١٨ بۆچوونی لێکجودایان لە سەر مامۆستایانی خۆیان دایەوە. بۆ وێنە ئەوەی کە ئاخۆ کاتێ کارێکی باش دەکەن، پەسن دەکرێن؟ یا خود مامۆستاکان، شتەکان وا ڕوون دەکەنەوە کە قوتابیان تێی بگەن؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".