Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێڵی ئاسنی سوید، کارمەندی پێویستە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 7 oktober 2009 kl 16.36

لە ساڵی داهاتووەوە هەموو ساڵێ ١٥٠٠ کاری نوێ لە بەشی هێڵی ئاسندا دەست دەکەوێ. هۆیەکەی ئەمەیە کە کارمەندێکی زۆری بەتەمەن، خانەنشین دەکرێن و شیرکەتی هێڵی ئاسنیش خۆی، پلانی بەرفرەبوونەوەی هەیە و هەر ئێستا داوای کارمەندێکی زۆر دەکات.

ستێللا یۆنسۆن سەرۆکی بەشی گەشە و هەراوکردنی فێرگەی تایبەتیی هێڵی ئاسن لە ئێنگلهۆڵم دەڵێ: پێداویستییەکە زۆرە. بۆ ماوەی دەساڵی داهاتوو، هەر هەموو ساڵێ هەزار و پێنسەد هاوکارمان دەوێ. هەم تەکنیککار، هەم کۆمەڵناس و هەم ئابووریزان. هەر هەموو کەس.

لە حاڵێکدا کە لە زوربەی بوارەکانی دیکەدا دۆزی بازار زۆر نزمە، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ شیرکەتی هێڵی ئاسنی سوید باش ڕەخساوە. پارەیەکی بەرچاو بۆ چالاکییەکانی لە بەرچاو گیراوە، خەڵکێکی زۆر خانەنشین کراون و ئەمە لە کاتی دۆخنزمیی بازاڕدا بە سوود شکاوەتەوە و دەبێ بە هێزی نوێ جێیان پڕ بکرێتەوە.

هانس لیندێن بەرپرسی بەرنامەداڕشتنی دوورماوەی شیرکەتی هێڵی ئاسن دەڵێ بێگومان دۆخنزمی بازاڕ هەرگیز باش نییە کەچی ئێستا بۆتە مایەی خێر و کاری ئێمە لە دۆزینەوەی کەسانی شیاو و لێزاندا ئاسان دەکاتەوە.

ئەرکی ئێستای کارمەندانی شیرکەتی هێڵی ئاسن زۆر قورسە و بە پێی قسەکانی فرێدریک بێکستروێم نوێنەری یەکێتیی کارمەندانی سێکۆ، مەرجی کار لە سەر کارمەندانی ئێمە هەر دێ و زیاتر دەبێت. بەتایبەت لە سەر ئەوانەی شەوکارن.

شیاوی باسە کە "سێکۆ"، زیاتر لە سی هەزار ئەندامی، تەنیا لە بەشی هێڵی ئاسندا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".