Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنێک بوو بە سەرکارداری حوکوومەت لە بواری داددا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 8 oktober 2009 kl 16.12

حوکوومەت بڕیاری دا کە خاتوو ئاننا سکارهێد بە جێی یۆران لامبێرتز، وەک سەرکارداری تایبەتی خۆی لە بواری داددا بناسێنێ. بەمجۆرە سوید بۆ یەکەمین جار گەورەترین چاوەدێری بەرزی حقووقیی خۆی لە ناو ژناندا هەڵبژارد. سکارهێد پێشتر قازیی دادگەی بەرزی وڵات بووە.

 ئاننا سکارهێد هیوای ئەوەی خواست کە ڕێگەی لامبێرتز درێژە پێبدات بەڵام کەسایەتییەکی دیکە بۆ پۆستی چاوەدێری بەرزی حقووقیی حوکوومەت بخوڵقێنێ.

ئاننا سکارهێد دەڵێ دەکرێ هەڵبژاردنی خۆی وەک ژنێک بۆ ئەم پۆستە بتوانێ لە سیاسەتی یەکسانیخوازیی حوکوومەتیش گرێ بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".