Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باراک ئوباما، برەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 oktober 2009 kl 11.07

خەڵاتی ئەمساڵی ئاشتیی نۆبێل گەیشتە باراک ئوباما، چل و چوارەمین سەرکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە بەر "هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی دیپلۆماسیی نێونەتەوەیی و هاوکاریی جیهانی".

هەرچەند هێشتا تەنانەت ساڵێکیش بەر سەر خولی یەکەمی سەرۆکۆماریی ئوبامای ٤٨ ساڵە تێنەپەڕیوە بەڵام کومیتەی نۆبێل لە نەرویژ، لە هەواڵێکدا کە هەندێ کەس بە چاوەڕواننەکراو ناوی دەبەن، ئەوی بە برەوەی ئەم خەڵاتە خودان ئیعتیبارە ناسی.

تۆربیۆرن یاگلەند، سەرۆکی کۆمیتەی ئاشتیی نۆبێل لە ئۆسلۆ، لە داخوویانی ئەم کومیتەیەدا باسی ئەوە‌ی کرد کە کەس تا ئێستا بە قەد ئوباما، سەرنجی دنیای بەرەو خۆی ڕانەکێشاوە و لە دڵی میللەتی خۆیدا، هیوا بە داهاتوویەکی باشتری نەژیاندۆتەوە.

ئەم خەڵاتدرانە بەو مانایەش دەکەوێتەوە کە باراک ئوباما ڕێی تێدەچێ لە مانگی دیسەمبەری بێتدا بۆ چاوپێکەوتنی شای سوید بێتە ستۆکهۆڵمیش، هەروەک گشت برەوەکانی دیکە ئەم کارەیان کردووە.

بەر لە دیاریکرانی خەڵاتوەرگرەکە، ناوی باراک ئوباما لێر و لەوێ هاتبووە گۆڕێ بەڵام زوربەی کارناسان، لە سەر ئەم بڕوایە بوون کە هێشتا بۆ دانی ئەو خەڵاتە بە سەرکۆماری ئەمەریکا، زۆر زوویە.

ئوباما سێیەمین سەرکۆماری ئەمەریکایە کە لە کاتی سەرۆککۆماریی خۆیدا توانیویەتی ئەم خەڵاتە وەربگرێ. پێشتر تیۆدۆر ڕۆزوێڵت لە ساڵی ١٩٠٦ و ویڵسون لە ساڵی ١٩١٩ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلیان پێ درابوو.

بەر لە ئوباماش، سەرکۆمارێکی دیکەی ئەمەریکا، جیمی کارتر، لەبەر هەوڵەکانی لە پێناو ئاشتیدا خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی درابوویێ، بەڵام کارتێر ئەو خەڵاتەی کاتێک وەرگرت کە ئیدی سەرۆککۆماری ئەمەریکا نەبوو.

ئەلگۆر، کۆنەجێگری سەرۆککۆماری بەرێ لە کاتی بیل کلینتۆنیش، لە ساڵی ٢٠٠٧دا توانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل بە شێوەی هاوبەش لەتەک گرووپی ئاڵۆگۆڕەکانی کەش سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکاتە هی خۆی.

ساڵی ڕابردووش، خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل درا بە مارتی ئاهتیساری، سەرۆککۆماری پێشووی فینلەند، لە بەر سی ساڵ هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەریی ناکۆکییە نێونەتەوەییەکان وەرگرت.

nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".