Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زایەڵە لە یۆتێبۆری

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 oktober 2009 kl 16.16

گوێگرانی هێژا!

زایەڵە بڕیاری داوە بەمزوانە لە باژاری یوتێبۆرییەوە وەشانێکی تایبەتی ڕادیۆیی بکات و هەر لەوێ لەگەڵ گوێگرانی کۆبێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئوکتوبەر، چەند هاوکارێکی زایەڵە لە سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە کتێبخانەی یێلبوو ئامادە دەبن و بەرنامەی نیوسەعاتەی ڕۆژانەی خۆیان ڕێک سەعات پێنج، لەوێوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکەنەوە.




بابەتی بەرنامەکه، گفتوگۆیه له سەر سەروەریی کەسێتیی گەنجه بیانییەکان و کێشەی هاوگونجی، ئینتگراشون، به بەشداریی دوو میوان. بەرنامەکه به پەخشی چەند کورته هەواڵ دەست پێدەکات و دواتر بابەتی بەرنامه به ئامادەبوونی گوێگران، دەخرێته گفتوگۆوه. پارچه مۆسیقایەک کۆتایی به پەخشی بەرنامەکه دێنێت.


بەڵام بەرنامەکە لەوێدا کۆتایی پێنایە بەڵکوو نیو سەعات دواتر واتا له سەعات شەشی ئێوارەدا، هەر لەو شوێنە، کۆڕێکی تایبەتی میوانداری بۆ گشت میوانان ئاماده دەکرێت و هاوکارانی زایەڵه و بەرپرسانی رادیۆی نیونەتەوەیی سوید، وەڵامی پرسی گوێگران لە هەر بوارێکی باسی لێوە بکرێت دەدەنەوه. چەند هونەرمەندێکی مۆسیقاژەنیش، کۆڕەکه دەڕازێننەوه. چایی و قاوه دەخورێتەوه و خواردنێکی سادەش پێشکەش دەکرێت.

بەم زووانە وردەکاریی زیاتری بەرنامەکه، بە ئاگاداریتان دەگات.

بۆیە لە ئێستاوە داوا لە دۆستان و گوێگرانی زایەڵە لە یۆتێبۆری دەکەین کە ئەو ڕۆژەو لەگەڵ هاوکارانی زایەڵە لەو شوێنە واتا لە کتێبخانەی یێلبوو کۆببنەوە. ئەویش لانی کەم نیو سەعات زووتر لە کاتی پەخش، واتا لە سەعات چوار و نیوی ئێوارەوە.

کۆبوونەوە خۆماڵەییەکەش لەگەڵ هاوکاران و بەرپرسان (پۆبلیک ترێف)، هەروەک باسی لێوە کرا، لە سەعات شەشی ئێوارەوە دەست پێدەکات و تا نزیک سەعات هەشت دەخایێنێ.


هاتن بۆ هەموو کوردێک و گشت گوێگرێکی زایەڵە ئازادە. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەر لە سەعات چوار و نیو تا هەشتی ئێوارە، ناونیشان کتێبخانەی یێلبوو، لە یۆتێبۆری. بەخێر بێن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".