Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شاره‌وانییه‌کانی سوێد سه‌ختیان لێ ده‌گوزه‌رێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 12 oktober 2009 kl 14.28

نزیکه‌ی نیوه‌ی شاره‌وانییه‌کانی سوێد وایان ژماردووه‌ که‌ بودجه‌ی ئه‌م ساڵیان که‌ی ده‌هێنیت و سێیه‌کی ئه‌وان ئابوورییه‌کی خراپ یان زۆر خراپی بۆ ساڵی داهاتووی خۆی چاوه‌ڕێیه‌. ئه‌مه‌ ڕاپرسییه‌ک دیاری خستووه‌ که‌ ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانی سوێد بۆ شاره‌وانییه‌کانی ناردووه‌ و که‌ 220 یان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.

بێجگه‌ که‌میی ئه‌و داهاته‌ی شاره‌وانییه‌کان به‌‌ باجی سه‌ر دانیشتووانیان‌ ده‌ستیان ده‌که‌ون، به‌و خه‌رجه‌وه‌ گیریان خواردووه‌ که‌ به‌ مانگ و دوو مانگ پییان دابین نابێت، بۆ نموونه‌، که‌ شاره‌وانییه‌کان کارمه‌دانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه‌ تا خه‌رج و داهاتیان سه‌ر به‌ یه‌که‌وه‌ بنێن.

شیاوی باسه‌ حوکوومه‌تی سوێد به‌ڵێنی داوه‌ که‌ 7 میلیارد کرۆنی زێده‌بودجه‌ بۆ ساڵی داهاتووی شاره‌وانییه‌کان دابین ده‌کات، ئه‌مه‌ باری ئه‌وان که‌مێ سووک ده‌کات، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ داهاتوویان گه‌شه‌وه‌ ببێت. جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی شاره‌وانی و نوێنه‌رایه‌تیی پارێزگکان ستێففان ئاککێربی ده‌یڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".