Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای تایبه‌ت به‌ په‌یگرتنی سیگناله‌کان په‌سه‌ند کرا.

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 oktober 2009 kl 10.00

له‌ ده‌نگدانه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌ی په‌رله‌ماندا 158 ئه‌ندام ده‌نگیان به‌‌ زێده‌مه‌رجی نێو یاسای ئێف ئه‌ر ئا دا، 153 ڕه‌تیان کرده‌وه‌ و ئه‌ندامێک ده‌نگی خۆی هه‌ڵپه‌سارد. ئه‌م ئه‌نجامه‌ شتێکی سه‌یر نه‌بوو چونکه‌ ته‌نیا یه‌ک ئه‌ندامی بۆرژووا، کامیللا لیندبه‌ریی پارتی گه‌ل، به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ته‌مان نییه‌ ده‌نگ بدات. به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاری حوکوومه‌ت هه‌روه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌کرا، ڕه‌تی کرده‌وه، بۆ نموونه‌ سۆسیالدێمۆکراته‌کان ده‌یانویست لێوه‌کۆڵینێکی به‌ربه‌رینی په‌رله‌مان له‌م باواره‌دا ئه‌نجام بدرێت. ئالیس ئۆستیریۆمی پارتیی چه‌پیش ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ زێده‌مه‌رجه‌که‌ی حوکوومه‌ت گرت‌ و گوتی ئێمه‌ لایه‌نگری ئه‌وین که‌ که‌سێتی و تایبه‌تمندیی تاکه‌که‌س بپارێزرێت و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ یاساکه‌ نه‌هێڵرێت و ئه‌میش وک سۆسیاکدێمۆکراته‌کان پێی باش بوو‌ لێوه‌کۆڵینی لێ ئه‌نجام بدرێت. بوێژی پارتیی ژینگه‌یش ـ پێته‌ر رۆدبه‌ری ـ گوتی که‌ پارتییه‌که‌ی خۆی له‌م یاسایه‌ دوور ده‌گرێت و لای وایه‌ بواری ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌خات که‌ به‌ نهێن پێوندیی نێوان دانیشتووان جڵه‌و بکرێت و مه‌رجه‌کی حوکوومتیشی دایه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌. 

کارین ئێنسترۆکی پارتیی بۆرژووا مۆدێراته‌کان ڕه‌خنه‌ی له‌ قسه‌که‌ره‌کانی پێش خۆی گرت و گوتی سوێد به‌ په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه‌ کاری هه‌واڵگری دژ به‌ دانیشتووانی ئه‌نجام نادات، به‌ڵکه‌ هه‌ر حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتیی به‌رگری بۆیان هه‌یه‌ په‌یی سینگناڵه‌کان هه‌ڵبگرن و ده‌ستگه‌یه‌کی کۆنترۆڵکردن دابهێنن.

پۆلیسی ئاساییشی سوێد ـ سێپۆ ـ که‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی له‌ یه‌کی دێسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ کاری پێ ده‌کرێت، ڕێی نییه‌ په‌یی سیگناله‌کان بگرێت، ڕه‌خنه‌ی خۆی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت به‌م کاره‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و جاسووسکاریی دژ به‌ سوێد خه‌ر‌اپ ده‌بێت. به‌گوێره‌ی یاساکه‌ ده‌بێت دادگه‌یه‌کی تایبه‌ت‌ مۆله‌ت بدات په‌یی سیگناڵ هه‌ڵبگیرێت و ده‌ستگه‌یه‌کیش چاوی له‌وه‌ بێت که‌ ئایا که‌سی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ بێ مۆڵه‌ت چاوی له‌ شوێن نراوه‌. ئه‌مه‌ ئو مرجه‌ زێده‌یه‌یه‌ که‌ حوکوومه‌ت له‌ یاسا تایبه‌ته‌که‌ی په‌یگرتنی سیگناله‌که‌ی ناوه‌ و که‌ به‌ یاسای ئێف ئه‌ر ئا ناو نراوه‌ و که‌ دوێنێئێواره ‌په‌رله‌مانی سوێد په‌سه‌ندی کرد.

ئه‌م یاسایه‌ چه‌ند یاسایه‌کی تر ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ داهێنراون حوکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتیی به‌رگریی سوێد بتوانن ـ له‌ ڕێی بنکه‌ی چاودێریکردنی شه‌پۆله‌ ڕادیۆییه‌کانه‌وه‌ ـ گوێ بۆ لێدوانه‌ ته‌له‌فۆنییه‌کان بنێنه‌وه‌ و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ئینته‌رنێتییانه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن که‌ سنووری سوێد تێده‌په‌ڕێنن.  ئه‌م هه‌موویه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ په‌یی تاوانی گه‌وره‌ و کرده‌وه‌ی تێرۆرکارانه‌ هه‌ڵبگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".