Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژماره‌ی نه‌خۆشی ڕیزگر که‌می نه‌کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 oktober 2009 kl 10.12

سۆسیالدێموکراته‌کان ڕه‌خنه‌یان له‌ یۆران هێگلونده‌ که‌ ده‌ڵێت ژماره‌ی نه‌خۆشی چاوه‌ڕێی چاره‌ که‌می کردووه‌ و  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ڕیزی ئه‌مان ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاماره‌کاندا دیار نه‌که‌وێت.  ئیولڤه‌ یۆهانسۆنی سۆسیالدێمۆکراته‌کان که‌‌ گوته‌بێژی تایبه‌ت به‌ پرسه‌کانی نه‌خۆشه‌وانییه‌، ده‌ڵێت سیاسه‌تی حوکوومه‌ت، ڕێزبه‌ستنی نه‌خۆشه‌کانکه‌م ناکاته‌وه‌.

له‌ به‌ره‌به‌ری ئه‌مساڵدا حوکوومه‌ت ئه‌وه‌ی که‌ به‌ "میلیاردی ڕیزه‌کان" ناو نراوه،‌ ده‌ست پێ کرد بۆ ئه‌وی هه‌موو ڕێکخراوێکی نوێنه‌رانی پارێزگه‌کان ـ لاندس تینگ ـ  به‌شێکی پاره‌که‌ی ده‌ست بکه‌وێت، چونکه‌ هه‌ر بیست له‌ سه‌دی نه‌خۆشه‌کان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن یان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بکرێت؛ ئه‌مه‌ له‌ بواری نه‌خۆشه‌وانیی تایبه‌تدا. ژماره‌ی ئه‌وانه‌یان که‌ 90 ڕۆژی ته‌واو چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌وانی بوونه‌، له‌ به‌هاری ئه‌م ساڵدا که‌می کرد، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ خواستی خۆیان ڕیزیان گرتووه‌ دوو هێنده‌ی جارانی لێ هاتووه‌. ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌ویه‌ که‌ نه‌خۆش پرسیاری زۆری ئه‌وه‌یان لێ دکرێت که‌ ئاخۆ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕیزی درێژی نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌یه‌کدا بمێننه‌وه‌، یان بۆ نه‌خۆشه‌وانی ڕوو له‌ ناوچه‌یه‌کی تر بنێن. سا ئه‌وانه‌ی ویستوویانه‌ بمێننه‌وه‌ نراونه‌ته‌ ڕیزێکی تر که‌ به‌ ڕیزی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ناو نراوه‌ که‌ به‌ حزی خۆیان ڕیزیان گرتووه‌. ‌

ئیولڤه‌ یۆهانسۆن هه‌ر ئه‌مه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ نازانیت نه‌خۆشێکی زۆر له‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ نراون به‌ حه‌زی خۆیان ماون و گومانی له‌وه‌یه‌ به‌ حه‌زی خۆیان ڕیزیان گرتبێت و ده‌ڵێت، گومان هه‌یه‌ که‌  نامه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ به‌ دره‌نگه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆش کرابێت و، به‌و هۆیه‌وه‌ زۆریان ناچار بووبن‌‌ کاته‌که‌ ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌ و له‌وێوه‌ له‌ ڕیزی تر نراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".