Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ته‌کنیکی ژینگه‌یی میلیۆنه‌ها کاری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 oktober 2009 kl 14.34

ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا مایه‌گوزاری له‌سه‌ر ته‌کنیکی ژینگه‌یی بکات میلیۆنه‌ها کار به‌رپا ده‌کات، ئه‌مه‌ په‌یامی ئه‌و ڕاپۆرته‌ نوێیه‌یه‌ که ‌به‌ر le کۆبوونه‌وه‌ نافه‌رمییه‌که‌ی وه‌زیرانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا که‌وته‌وه‌، که ئه‌مڕۆ له‌ ئومیۆ ده‌به‌سترێت. وه‌زیری کاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی مۆد ئولۆفسۆن ئه‌مه‌ی به‌ لاوه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکه‌ هیچێک له‌ ڕاستییه‌وه‌ دوور نییه‌.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ نوێیه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاکامی لێوه‌کۆڵینی تر ئه‌نجام دراوه و لێیدا ئاماژه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مساڵی ئه‌ڵمانی دراوه‌ که‌ لێیدا ڕوون بووه‌ته‌وه‌ کار و به‌رهه‌می ژینگه‌پارێزانه‌ بۆ ساڵی 2020 سیهه‌زار میلیارد کرۆنیان لێ دادێت. ئه‌م ژماره‌ و پاره‌یه‌ ئه‌ونده‌ زۆره‌‌ گومان له‌ ئاستدا ده‌کرێت، به‌ڵام ئولۆفسۆنی وه‌زیر گومان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ کاری ڕاستینه‌ن که‌ به‌ده‌م ڕۆژگاره‌وه‌ برو ده‌به‌ن.

له‌ سۆراخی کاری پێوه‌ند به‌ ژینگه‌وه‌ حوکوومه‌تی سوێد ئه‌مڕۆ ئه‌رکێکی زێدتر به‌ ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌کان ده‌سپێرێت و 5 میلیۆن کرۆنی زیاتری بۆ ته‌رخان ده‌کات، تا فرۆشتنی ته‌کنیکی ژینگه‌ییانه‌ی سوێدی له‌ دنیادا پێ جاڕ بدات و بۆ نموونه‌ پیشانگه‌ی زۆرتری پێ ساز بدات. ئه‌مه‌یش وزیری کاروباری پیشه‌سازی و بازرگانی مۆد ئولۆفسۆن ده‌یسه‌لمێنێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".