Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌ت لێدوانی تایبه‌ت به‌ کۆمه‌ک ده‌تاسێنیت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 oktober 2009 kl 14.37

سیاسه‌تی کۆمه‌کی سوێد بۆ وڵاتانی تر دامه‌زراوه‌. ئه‌مه‌ سکرتێری گشتیی دیاکۆنیا ـ بوو فۆرشبێری ـ ده‌یڵێت، چون حوکوومه‌ت بڕیاری داوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ نیوه‌ بکات که‌ بۆ کاری به‌شینه‌وه‌ی زانیاریی ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ککاره‌کان‌ دابین ده‌کرێت.

سکرتیریی گشتیی دیاکۆنیای کۆمه‌ککار ـ بوو فۆرشبێری ـ ده‌ڵێت گونیلله‌ کارلسۆن له‌ گه‌لێک بواردا له‌و باوه‌ڕه‌دای که‌ ڕێکخراوه‌کان پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ هه‌یه‌ و گوتوویه‌تی که‌ ده‌بێت ئێمه‌ باس له‌ کۆمه‌ککارییه‌کانی سوێد بکه‌ین و پاره‌ی باجده‌ران بۆ دامه‌زراندنی لێدوان له‌ سوید به‌ کار نه‌به‌‌ین. ئه‌مه‌ به‌ لای فۆرشبێرییه‌وه‌ کارێکه‌ تخوونی دێمۆکراسی ئازادیی ڕادبڕێن ده‌که‌وێت.

به‌ڵی حوکوومه‌ت ساڵی داهاتوو ده‌رماڵه‌ی ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ککاره‌کان بۆ کاری به‌شێنه‌وی زانیاری له 128 میلیۆنه‌وه‌ بۆ 60 میلیۆن که‌مه‌وه‌ ده‌کات و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی به‌ گژدا کراوه‌. وه‌زیری کۆمه‌که‌کانی سوێد گونیلله‌ کارلسۆن مه‌رجکانی به‌کاربردنی ده‌رماڵه‌که‌یش ده‌گۆڕێت و نایه‌وێت ئیتر ئه‌م ڕێکخراوانه‌ زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کۆمه‌کردن بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و لێیه‌وه‌ بدوێن که‌ سوێد ڕه‌چاوی ده‌کات، به‌ڵکه‌ ده‌بێت ده‌رماڵه‌که‌ بۆ نرخاندنی ئه‌وه‌ به‌ کار ببردرێت که‌ کۆمه‌که‌کان کام کارکردیان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".