Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کوتانه‌ سویدییه‌که‌ دژ به‌ ڤیروسی هیڤ کاریگه‌ره‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 19 oktober 2009 kl 12.36

کوتانێکی سویدیی دژ به‌ ڤیرۆسی هیڤ (هۆ ئی ڤێ) واتا ڤیرۆسی نه‌خۆشی ئه‌یدز، له‌ وڵاتی ته‌نزانیا تاقی کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی باشی نیشان داوه‌. ئه‌م کوتانه‌ پێشتر له‌ سوید سه‌رکه‌وتوانه‌ تاقی کرابۆوه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌فه‌ریقا ده‌رئه‌نجامه‌کانی گه‌لێک باشتر بوون. یه‌کێک له‌‌ نیشانه‌کانی کاریگه‌ری ئه‌م کوتانه‌ نوێیه‌یه ‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ به‌م ده‌رزییه‌ کوتراون به‌رگریییان دژ به‌ چه‌ندین جۆر ڤیرۆسی به‌ربڵاوی جیهانی،  نیشانداوه‌. پرۆفێسۆر له‌ ئینستیتیوتی به‌رگرتن له‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان، بریتا وارێن یه‌کێک له‌ توێژه‌رانی ئه‌م کوتانه‌ نوێیه‌یه‌ جه‌خت له‌م خاڵه‌ ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌م ده‌رزی کوتانه‌ سویدیه‌ که‌ به‌ کوتانی دێ ئێن ئا ناوده‌برێت بۆ به‌کارهێنانی له‌گه‌ڵ کوتانێکی ئاسایی ئه‌مه‌ریکیدا تێکه‌ڵده‌کرێت، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ سه‌رکه‌وتوانانه‌ی له‌ تاقیکردنه‌وه‌یدا له‌ ته‌نزانیا ده‌رکه‌وتووه‌ له‌ کۆنفرانسێکی به‌رفراواندا که‌ ئه‌مڕۆ له‌ پاریس ده‌ستپێده‌کات، تاوتوێ ده‌کرێت. به‌ڵام هێشتا زووه‌ بزانرێت تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م کوتانه‌ سویدیه‌ دژ به‌ ڤیرۆسی هیڤ به‌رگری دژ به‌ ئه‌یدز دروست ده‌کات. بۆ دڵنیا بوون له‌و کاره‌ ده‌بێت هه‌زاره‌ها که‌س بۆ ماوه‌ چه‌ند ساڵێک ئه‌و ده‌رزییه‌یان له‌سه‌ر تاقی بکرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ لایه‌نی ئابور‌ی ئه‌م پرسه‌

پرۆفێسۆر بریتا وارێن ده‌ڵێت . زۆرێک له‌ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان سڵ له‌ مایه‌ دانان له‌سه‌ر ده‌رزی کوتانی هیڤ ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ متمانه‌ پێ نه‌کراوه‌ و سه‌رباری کوتان مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌کرێت. ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".