Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زیانه‌کانی سوێدبانک له‌ چاوه‌ڕوانکراو زیاتر بوو‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 oktober 2009 kl 12.44

سوێدبانک له‌ سێیه‌م وه‌رزه‌ڕاپۆرتی ئه‌مساڵیدا زیاد له‌ دووملیارد کرۆن و نیو زه‌ره‌ریان‌ ئاشکرا کردووه‌ زه‌ره‌رێک زیاتر له‌وه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد. هۆکاری ئه‌م که‌مهێنییه‌ که‌ مانگه‌کانی یولی، ئاگوستی و سێپته‌مبه‌ر ده‌گرێته‌وه‌ بۆ زه‌ره‌ره‌ی لقه‌کانی ئه‌م بانکه‌ له‌ وڵاتانی به‌لتیق و ئۆکرانیا و ڕووسیا  ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م بانکه میکایل وۆلف گه‌شبینه‌.

- هیوا و ئاماژه‌ی بوژانه‌وه‌ هه‌یه‌، میکایل وۆلف ده‌ڵێت سوید وڵاتێکی به‌هێزه‌ و له‌ ناوخۆدا هیچ قه‌رزه‌کانی نه‌بوونه‌ته‌ هۆی زه‌ره‌ر و لقی ئه‌م بانکه‌ له‌ وڵاتی ئێستلاند زه‌ره‌ری که‌مه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئۆکرانیا و لێتلاند بارودۆخه‌که خراپتره‌. له‌هه‌مان کاتدا میکائیل وۆلف هۆکاری گه‌شبینییه‌که‌ی ڕوون ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت بواری سوودی قه‌رز له‌ سویددا له‌باره‌.

گه‌وره‌ بانکی سویدی سوێدبانک له‌هه‌مان وه‌رزه‌ڕاپۆرتی ساڵی پاریاندا نزیکه‌ی سێ ملیارد کرۆن قازانجیان بوو، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌م بانکه‌ له‌ناو سویددا له‌ ڕێی قه‌رزی بچوک و کارگه‌ و کۆمپانیاکان هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی فۆنده‌کان قازانجی باش ده‌که‌ن. ‌جێی باسه‌ وه‌رزه‌ڕاپۆرتی بانکه‌کانی تری سوید و چه‌ندین کۆمپانیا و گه‌وره‌کارگه‌ی تریش  له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاشکرا ده‌کرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".