Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی گه‌لی لیبراڵ خوێندگاکان ده‌داته‌وه‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 oktober 2009 kl 16.44

با دیسانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی خوێندنگاکان بگرێته‌وه‌ ده‌ست، ئه‌مه‌ پێشنیازی دوو له‌ ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تییه‌ی پارتی گه‌لی لیبراڵ، فۆلک پارتیه‌ت، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ ،یان بیۆرکلونده‌.

- له‌ حاڵی حازردا ئه‌و کۆمۆنه‌ی که‌لێی ده‌ژیت ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ دیاریکردنی ئه‌و خوێندنگایه‌ی که‌ منداڵه‌کانت تێیدا ده‌خوێنن. به‌م قسانه‌ یان بیۆرکلوند هه‌ڵوێستی بیست ساڵه‌ی پار‌ته‌کی دووپات ده‌کاته‌وه‌ و وه‌ک‌ له‌سه‌رتای نه‌وه‌ده‌کاندا ئه‌و کاته‌ی ئه‌رکی خوێندگاکان درایه‌ کۆمۆنه‌کان ئه‌مان دژی وه‌ستانه‌وه‌. گوایا ئه‌م کاره‌ نایه‌کسانی له‌ ئاستی خوێندگاکاندا ده‌نێته‌وه‌. 

به‌ڕای پارتی گه‌لی لیبراڵ چیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ره‌ی هاوپه‌یمانانی حوکوومه‌ت پرسی خوێندنگاکان و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنیان بخاته‌وه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ. 

 جێی باسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیازه‌ی پارتی گه‌لی لیبراڵ ببێته‌ پرسێکی سه‌ره‌کی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوودا،  هاوده‌نگی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان و به‌تایبه‌ت پارتی سه‌نته‌ر پێویسته‌، ئه‌مه‌ له‌کاتیکدایه‌ که‌ پارتی سێنته‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستێمه‌ی ئێستادان که‌ ئه‌رکی خوێندگاکانی به‌ کۆمۆنه‌کان سپاردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".