Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵی بێکاران له‌ بنکه‌ی کاتی ئازاد، بێبه‌شن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 20 oktober 2009 kl 16.46

له‌هه‌ر چوار کۆمۆن یه‌کێکیان واتا ته‌نها له‌سه‌دا 28 ی کۆمۆنه‌کانی سوید ڕێ به‌ منداڵی بێکاران ده‌ده‌ن بچنه‌ بنکه‌ی کاتی ئازاد،فریتیدسهێم، ئه‌مه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ده‌سته‌گی خوێندنگاکان سکولڤه‌ركیت ئه‌نجامی داوه‌. له‌ دوورگه‌ی گۆتلاند و پارێزگای یۆنشێۆپینگ هه‌روه‌ها  له ‌هه‌رێمی هالاند ته‌نها کۆمۆنێکیش نییه‌ ڕێ به‌ منداڵان بده‌ن له‌ بنکه‌ی کاتی ئازاددا بمێینه‌وه ئه‌مه‌ گه‌ربێت و‌ یه‌کێک له‌ دایک و باوکیان بێکار بن.

تا ئێستا له‌ سوید هیچ یاسایه‌ک نییه‌ کۆمۆنه‌کان ناچار بکات خزمه‌تگوزاری بنکه‌ی کاتی ئازاد بۆ منداڵانی بێکاران مه‌یسه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک کۆمۆن له‌وانی تر دڵفراوانترن و بێکاران له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بێ به‌ش ناکه‌ن، بۆ نموونه‌ کۆمۆنی بۆتشیرکه‌ له‌ ستۆکهۆلم. پارێزگای ستۆکهۆلم به‌گشتی له‌ پێشکه‌شکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا له‌دوای کۆمۆنه‌کانی‌ هه‌رێمی نۆربۆته‌نه‌وه‌ دێت،‌ جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و چه‌ند کاتژمێره‌ یاری و چالاکییه‌ی منداڵانیش له‌ باخچه‌ ئازاده‌کاندا هاوشانی خوێندگا وه‌ک یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ گرنگه‌کانی گه‌شه‌ی منداڵان چاوی لێده‌کرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".