Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ به‌رگرتن له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ پێشنیازی یاسایه‌کی نوێ کراوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 oktober 2009 kl 16.46

گروپێکی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه‌ پێشنیازی یاسایه‌کی نوێیان خستۆته‌ به‌رده‌م حوکوومه‌ت که‌ به‌و پێیه‌ له‌هه‌موو ماڵێکدا ئامێری ئاگادارکردنه‌وه‌ له‌ ئاگرکه‌وتونه‌وه‌ی تێدا بێت. ئامانج له‌م پێشنیازه‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی هاوڵاتیان و به‌رگرتنه‌ له‌ ڕووداوی مردن به‌ هۆی ئاگره‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ زیاد له‌ حه‌فتا که‌س ساڵانه‌ له‌ سویددا به‌ ڕووداوی ئاگرکه‌و‌تنه‌وه‌ ده‌مرن، زۆربه‌ی هۆکاری ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وانه‌ش نه‌بوونی ئامێری ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ ، براندلارم، له‌و شوێنانه‌ی ئه‌و که‌سانی تێدا بوون. 

له‌ حاڵی حازردا مه‌رجی هه‌بوونی ئه‌و جۆره‌ ئامێرانه‌  له‌سه‌ر زۆربه‌ی بیناسازانی خانووبه‌ره‌ هه‌ن به‌ڵام ئه‌م مه‌رجه‌ ته‌نها ئه‌و خانووانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ساڵی 1998‌ به‌دوا وه‌ دروست کراون. تا ئێستاش ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ گه‌ر به‌رپرسێتی دامه‌زراندنی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌رکی کرێچییه‌ یاخود خاوه‌نماڵ. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".