Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قه‌رزداران قه‌رزی زیاتر ده‌که‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 oktober 2009 kl 16.48

له‌هه‌ر سێ که‌س یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی له‌ قه‌رز خاوێنبوونه‌وه‌دان، سکولدسانێرین، پێش دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌ کۆنه‌که‌یان قه‌رزی نوێیان کردۆته‌وه‌. هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ قه‌رزیش ئه‌و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌ دوروودرێژه‌یه‌ که‌ قه‌رزداران  بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی ئابووری له‌لایه‌ن کۆمۆنه‌کانه‌وه‌، ناچارن چاوه‌ڕێی بکه‌ن، ئه‌مه‌ ڕای پێته‌ر هێلمانه‌ له‌ کۆمپانیای ئالێکتوم ئینکاسۆ.

- به‌ڵی، مادام ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی و سه‌ره‌ی قه‌رزداران بۆ وه‌رگرتنی ڕینمایی ئابووری له‌لایه‌ن کۆمۆنه‌کانه‌وه‌ بگاته‌ دوو ساڵ، مانای ئه‌وه‌یه‌ پێته‌ر هێلمان ده‌ڵێت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ کاتی گونجاودا یارمه‌تی وه‌رناگرن و به‌و پێیه‌ کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

چاره‌سه‌ریش به‌ڕای ئێڤا لێدستریۆم له‌ده‌ستگای گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رانسه‌ری ریکسکرونوفوگده‌ن، ته‌رخانکردنی سه‌رچاوه‌ و و توانای پێویسته‌ بۆ کۆمۆنه‌کان و به‌شه‌ ئابوورییه‌کانیان تا بتوانن یارمه‌تی و ڕێنمایی پێویست له‌ کاتی گونجاودا پیشکه‌ش به‌ قه‌رزداران بکه‌ن. 

شایه‌نی باسه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی سێ هه‌زار که‌س داواکانیان بۆ پاکبوونه‌وه‌ له‌قه‌رز قوبوڵ کراوه‌، که‌ به‌و پێیه‌ گه‌ر بێت و که‌سی قه‌رزدار له‌ماوه‌ی پینج ساڵدا به‌ بژێویه‌کی دیاریکراو بتوانێ دارایی خۆی ڕابگرێت و مانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌کی که‌م له‌ قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه‌، ئه‌وا به‌و ماوه‌یه‌ له‌ قه‌رزه‌کانی خۆش ده‌بن. به‌ڵام به‌پێی پیشنیازی یاسایه‌کی نوێ بۆ له‌قه‌رزخۆشبوون داواکراوه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ پێنج ساڵه‌وه‌ بکرێته‌ سێ ساڵ و پاره‌ی زیاتر بۆ کاری ڕێنمایی ئابووری کۆمۆنه‌کان ته‌رخان بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".