Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو گومانلێکراوی تری دزییه‌ گه‌وره‌که‌ ده‌ستگیر کران

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 oktober 2009 kl 16.51

دوو که‌سی تر به‌ گومانی به‌شداری له‌ دزییه‌ گه‌وره‌که‌ی مانگی پێشوودا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دوو شوێنی جیاوازی ستۆکهۆلم ده‌ستگیر کران. ئه‌و دوو که‌سه‌ که‌ ‌ گومانی تاوانی گه‌وره‌یان لێ ده‌کرێت ده‌چنه‌ پاڵ ئه‌و سێ که‌سه‌ی تر که‌ به‌گومانی به‌شداری و ئاسانکاری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌که‌وه‌ ده‌ستگیر کراون. به‌و پێیه‌ له‌حاڵی حازردا سه‌رجه‌م پێنچ که‌س به‌ گومانی به‌شداری له‌و تاوانه‌دا ده‌ست به‌سه‌رن.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و دزییه‌ له‌ ناوچه‌ی ڤێستباریه‌ له‌ ستۆکهۆلم به‌ هه‌لیکۆپته‌ر له‌ هه‌وڵێکی بێ وێنه‌دا که‌ بوه‌ جێی سه‌رنجی مێدیا جیهانییه‌کانی وه‌ک بیبی سی ، ئه‌نجامدرا تێیدا گه‌وره‌ کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ و پاراستنی پاره‌،  گێ فیرا ئێس، له‌ باشووری ستۆکهۆلم تاڵان کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".