Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای نوێی تایبه‌ت به‌ په‌ناخوازی منداڵدار ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 oktober 2009 kl 16.02

ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له‌ ماوه‌ی په‌ناگیرییه‌که‌یاندا منداڵیان له‌ که‌سێک ده‌بێت که‌ هاووڵاتیی سوێده‌، بۆ له‌مه‌وداو و له‌ هه‌ندێک بارودۆخدا ناچار ناکرێن بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و له‌وێ داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ له‌ سوێد بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه‌ی حوکوومه‌ت بۆ گۆڕێنی یاساکه‌ ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ گیراوه‌.

ئه‌مه‌ به‌ زایه‌دانی پاره‌ و کاته‌. ژن و منداڵی من ئازاری ئه‌م یاسایه‌ ده‌کێشن و، منیش هه‌روه‌ها. بۆ ده‌بێت وا بێت، من تێناگه‌م. ئه‌مانه‌ قسه‌ی ڕایانی لوبنانییه‌ که‌ ئێستا هاوژینی که‌سێکی سوێدییه‌ و کچێکی سێساڵانی لێی هه‌یه‌ و یه‌کێکی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ده‌ستگه‌ و دادگه‌ی کۆچه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی سه‌رله‌نوێی داواکردنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی پێ بدرێت، ده‌بێت بۆ وڵاتی باوانی بگه‌ڕێته‌وه‌. 

له‌م یاسایه‌دا ڕێسایه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه‌، که‌ ده‌ڵێت په‌ناخواز ده‌بێت له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه‌ داوای مۆڵه‌تی مانه‌وی له‌ سوێد بکات. ئه‌م ڕێسایه‌ ئه‌وانه‌یش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سوێد و که‌ داوای په‌ناخوازییه‌که‌یان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ده‌درێت چونکه‌ منداڵیان له‌گه‌ڵ سوێدییه‌کدا بووه‌.

به‌ڵام که‌ په‌ناخواز بۆ وڵاته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ جاروبار جیابوونه‌وه‌ی درێژخایه‌نی منداڵ و دایک و باوکیشی به‌ دوادا دێت، بۆیه‌ ماوه‌یه‌کی درێژه‌ ڕه‌خنه‌ له‌م ڕێسایه‌ی یاساکه‌ گیراوه‌. به‌ڵام ئێستا پێشنیازی وه‌زاره‌تی داد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ڕێسایه‌ ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌کان کراوه‌، ئه‌گه‌رچی پێشنیازه‌که‌ ڕه‌خنه‌ی تێگیراوه‌. له‌و بیستونۆ پێشنیازنامه‌یه‌ی نموونه‌یان به‌ ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانی سوێد گه‌یشتووه‌، نۆزده‌یان ڕه‌خنه‌بارن. به‌تایبه‌ت دژی به‌شه‌ی پێشنیازه‌که‌ که‌ ده‌ڵێت‌ نابێت هه‌ر ئه‌وانه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ که مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان دێته‌ پێش ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ منداڵه‌کانیان جیا ببنه‌وه‌. 

بۆ نموونه‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ و کۆمه‌ڵه‌ی بژیشکی منداڵان له‌ سوێد و یونیسێف و نوێنه‌ری پرسی منداڵان و خاچی و سوور ڕه‌خنه‌یان له‌م پێشنیازه‌یه‌. ئانکی کارلسۆن که‌ پرسه‌کانی پێکگه‌یشتنه‌وی ئه‌ندامانی خێزانی له‌ خاچی سووردا پێ سپێردراوه‌، ئه‌م پێشنیازه‌ی به‌ لاوه‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵانه‌، که‌ گوایه‌ پێشنیازه‌که‌ی بۆ داهێنراوه‌.

ئه‌گه‌ر لێکدابڕانی ئه‌ندامانی خێزان به‌ ده‌ستپێکی ئه‌م پێشنیازه‌ گیرابێت، که‌ له‌ پێشنیازه‌که‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ری بگیرێت، سا ده‌بێت ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی منداڵانی لێدا بۆ هه‌میشه‌ پێشگه‌‌ بێت، ئه‌گه‌ر پێویستییه‌کانی منداڵ که‌ له‌ دایک و باوکی خۆی دانه‌بڕێت، لایه‌نی هه‌ره‌گرنگ بێت. ئانک کارلسۆن ده‌ڵێت

سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ گه‌لێک لایه‌ن پێیان وایه‌ داڕشتنی پێشنیازه‌که‌ ئاڵۆزه‌ و باش مه‌به‌ستی نه‌پێکاوه‌. ئه‌مه‌ گه‌لێک لایه‌نی دادناس تێبینیی کردووه. دابڕانێکی درێژخایه‌ن چه‌ند درێژه‌؟ یان وه‌کوو له‌ پێشنیازه‌که‌دا هاتووه‌، که‌سێک که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مبایه‌خدا نامێنێته‌وه‌، مانای چییه‌؟

ئه‌مانه‌ پرسیاری وان که‌ ئینستیتیوتی داد له‌ زانستگه‌ی ستۆکهۆڵم و ڕێکخراوی پارێزه‌ران و دادگه‌ی کۆچی ستۆکهۆڵم له‌ خۆیانی ده‌پرسن که‌ ئێڤا گولفێلتی لێدا ڕاوێژکاره‌. ‌

ئێڤا گولفێلت ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ دوور نییه‌ سه‌خت بێت که‌ له‌ پرسی که‌سێکی وادا بڕیار بدرێت کاتێکی درێژخایه‌ن چه‌ند ده‌کێشێت و کاتێک که‌ بێبایه‌خ نییه‌ چییه‌.

وه‌زیری کۆچی سوێد توبییاس بیلستریۆمیش به‌ لایه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ له‌م باره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت که‌ چی بنه‌مای کێشه‌که‌ پێکه‌وه‌ ده‌نێت، که‌ ده‌یشڵێت دیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ ده‌بێت لێک داببڕێن کاتێک هیچ هۆیه‌ک بۆ لێکدابڕانیان نییه‌. به‌م پێیه‌ یاسا بێسه‌روبه‌ریی له‌ کاره‌کاندا ده‌نێته‌وه‌. بیلستریۆم ده‌ڵێت.

ده‌مێنێته‌وه‌ بزانین مه‌به‌ست له‌ درێژخایه‌ن چییه‌، سا ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا وه‌ڵام بدرێته‌وه، دیاره‌ که‌ باشه. وه‌زیری کۆچی توبییاس بیلستریۆم له‌و باوه‌ڕه‌یشدایه‌ که‌ گۆڕینی یاساکه‌ چاره‌ی ئه‌م کێشیه‌ ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".