Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی باکوور کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌ست پێ کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 oktober 2009 kl 16.30

شه‌ست و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی باکوور ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی سوید ده‌ستی پێ کرد، کاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ڕێکخستنی هاوکاری نێوان وڵاتانی باکووره‌، هاوکارییه‌ک به‌لای هه‌ندێکه‌وه‌ و له‌ سایه‌ی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپادا ناسه‌رده‌مییانه‌یه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی باکوور و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموکراته‌کان، سینیکا بۆلین پێی وایه‌ ئه‌م‌  هاوکارییه‌ ده‌بێت هه‌بێت.

- هێزی پاڵنه‌ری ئه‌م هاوکارییه‌ ئه‌و مێژووه‌ هاوبه‌شه‌ دوروو درێژه‌ی نێوانمانه‌‌، ئێمه‌ پێکه‌وه‌ بووین و لێکێش دابڕاوین، تائێستاش زۆر له‌ کولتووری ئه‌م وڵاتانه‌ زۆر له‌یه‌ک ده‌چن. له‌هه‌مان کاتدا جیاوازن. سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی باکوور و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموکراته‌کان، سینیکا بۆلین ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ وڵاتانی باکوور، به‌های هاوبه‌شمان هه‌یه‌. 

په‌یوه‌ندی و به‌ندی نێوان وڵاتانی باکوور و به‌ها هاوبه‌شه‌کانییان، جگه‌ له‌ هاوکاریی سیاسی و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش، زمانی لێکچووشیانه‌. هێزی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شییه‌ک که‌ له‌ ساڵی 1952 دا به‌‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی  وڵاتانی باکوور جه‌ختی لێ کرایه‌وه‌. دوای دوو ساڵ یاسای یه‌کێتیی گوزه‌رنامه‌ی وڵاتانی باکوور په‌یڕه‌و کرا، که‌ به‌و پێیه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ هاتوچۆ له‌ نێوانیاندا پێویستیان به‌ گوزه‌رنامه‌ و به‌ڵگه‌ نییه‌. هه‌روه‌ها ڕێ بۆ بازاڕی کارێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا کرایه‌وه‌، ده‌ستپیشخه‌رییه‌ک مێژووه‌که‌ی له‌ چاولێکه‌ریی و دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا کۆنتره‌.

 جێی باسه‌ له‌ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی باکوور که‌ له‌ ستۆکهۆلم ده‌به‌سترێت 87 ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ وڵاتانی نه‌رویج، دانمارک، فینلده‌نده‌، ئیسلاند هه‌روها گریۆنلاند و دورگه دووره‌کان، فارئیۆیارنا هه‌روه‌ها ئۆلاند ئاماده‌ ده‌بن. 

 جگه‌ له‌پرسی هاوکاری بۆ ئاسایش و سیاسه‌تی پاراستن، باس له‌ هاوکاری وڵاتانی باکوور بۆ پرسی ژینگه‌ هه‌روه‌ها پرسی رێساکانی باج که یه‌کێکه‌ له‌و پرسانه‌ی سنووری ئه‌م وڵاتانه‌ جیاده‌کاته‌وه‌، تاوتوێ ده‌کرێت.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هاوکاری نیوان وڵاتانی باکوور له‌ چه‌ند لایه‌که‌وه‌ فشاری بۆ دێت،  هاوکاری نیوان وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا که‌ ئێستا و له‌ کاتی سه‌رۆکایه‌تی سوید بۆ ئه‌و یه‌کێتییه‌ هاوکارییه‌کان ڕوو له‌ وڵاتانی ده‌ور و به‌ری ئیۆسته‌رخیۆن واتا ده‌ریای به‌لتیق. که‌واته‌ کاری ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی باکوور چی ده‌بێت.

ئه‌م هاوکارییانه‌ هیچیان ڕێ له‌ هه‌بوونی ئه‌وی تریان ناگرێت، سینیکا بۆلین ده‌ڵێت  له‌هه‌مانکاتددا ده‌بێت ووریاش بین که‌ هه‌بوونی چه‌ند یه‌کێتی و ڕێکخراوێکی جیاواز له‌هه‌مان ناوچه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌نێته‌وه‌ که‌ هه‌موویان هه‌مان کار بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت به‌رپرسێتییه‌کان دابه‌ش بکرێت بۆ نموونه‌ کێ سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی ئیۆستره‌خیۆ بکات. 

له‌ کاتێکدا کاری ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی باکوور، نوردیسکا ڕۆدێت، هه‌روه‌ها هاوکاری نیوان ئه‌و وڵاتانه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر پرسیاری هه‌بوون یاخود نه‌بوونییه‌وه‌، هاوکارییه‌کی به‌رفراوان و به‌گوڕ له‌ ئاستی هاوڵاتیانی ئاسایی نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه‌، ئێستا له‌ هه‌موو کات زیاتر سویدییه‌کان له‌ دانمارک و نه‌رویج کار ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دانمارکییه‌کان له‌ هه‌رێمی سکۆنێی سوید ده‌ژین و هه‌رێمی هاپاراندا له‌ باکوری سوید وه‌خته‌ له‌گه‌ڵ تۆرنێئۆ،  فینلاند ده‌بن به‌ یه‌ک. له‌گه‌ڵ ئه‌م لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌دا زانیاری دان له‌سه‌ر مێژوو هه‌روه‌ها زمانی وڵاتانی باکوور له‌ خوێندگاکاندا که‌م ده‌بێته‌وه‌.  

به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌، سینیکا بۆلین ده‌ڵێت  به‌ڕاستی حه‌یفه‌ وڵاتانی باکوور له‌ زمانی یه‌کتر تێ نه‌گه‌ن. 

هۆکاری ئه‌م گوێپێنه‌دانه‌ به‌ مێژوو زمانی یه‌کدی به‌ڕای سینیکا بۆلین بچوک بوونه‌وه‌ی جیهان وه‌ هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاتانه‌ سه‌فه‌ر بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و تایلاند به‌ خۆشتر ده‌زانن له‌ سه‌فه‌ری ئۆسلۆ و هێلسینگفۆرش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".