Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤۆلڤۆ دەفرۆشرێتە چینییەکان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 28 oktober 2009 kl 16.18

جیڵیی چینی پێشنیارێکی بۆ کڕینی به‌شکۆی ئوتومبێلی ڤۆلڤۆی شه‌خسی (Volvo Personvagnar)، داوه‌ته‌ فۆردی خاوه‌نی ڤۆلڤۆ. له‌ جڤینێکی چاپه‌مه‌نیدا که‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ له‌ باژاری یۆتێبۆری پێکهات، باس له‌وه‌ کرا که‌ دوایین دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی جیڵی هه‌ر ئێستا به‌ڕێوه ‌ده‌چێ. به‌ڵام بۆ ڕاست جیڵی؟ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری فۆرد، لوویز بووث وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.

بووث ده‌ڵێ فۆرد پێی وایه‌ که‌ جیڵی توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاوه‌نی ڤۆلڤۆ و هاوکاتیش چالاکییه‌کانی ڤۆلڤۆ به‌ به‌رده‌وامی به‌رێته‌ پێش و بایخه‌کانی شیرکه‌ته‌ و بێلایه‌نییه‌که‌ی وه‌ک به‌رهه‌مێکی سویدی بپارێزێت.

بێت و ئه‌م موعامه‌له‌یه‌ سه‌ربگرێت، فۆرد چیدی وه‌ک خاوه‌نی ڤۆلڤۆ نامێنێته‌وه‌ و هه‌موو به‌شه‌که‌ی خۆی به‌ جیڵی ده‌فرۆشێ. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤۆلڤۆ، به‌م پێشنیاره‌ی جیڵی زۆر شادومانه‌ و دانو‌ستاندنه‌کان به‌ ئه‌رێنی ده‌نرخێنی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".