Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێد په‌له‌ی نییه‌ قه‌رزێکی شه‌شمیلیارده‌ به‌ ئیسلاند بدات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 7 januari 2010 kl 15.28

ئه‌و شه‌ش میلیارد کرۆنه‌ قه‌رزه‌ی بڕیاره‌ سوێد به‌ ئیسلاندی بدات، به‌و هۆیه‌وه‌ دوا ده‌خرێت، سه‌رۆکی ئیسلاند، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا بڕیاری دا خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ ده‌نگدانێکی گشتی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و به‌ریتانیایی و هۆللاندییانه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ داڕمانی بانکه‌ ئیسلاندییه‌کان زه‌ره‌ری پێ گه‌یاندن.

سا تاکوو ڕێککه‌وتنێکی ئاماده‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه‌ مۆر نه‌کرێت ئیسلاند ڕێی نییه‌ قه‌رز له‌ سوێد بکات. گوته‌بێژی کاروباری دارایی سه‌ر به‌‌ پارتی گه‌ل ـ کارل بێ هامیلتۆن ـ ده‌یڵێت، جا که‌ خه‌ڵکی ئیسلاند ده‌نگ ده‌رباره‌ی ڕێککه‌وتنێکی وا له‌ 20 فێبه‌ریوه‌ریدا ده‌ده‌ن، هه‌موو قه‌رزێک که‌ بڕیاره‌ به‌ وڵاته‌ بدرێت به‌ دره‌نگ ده‌که‌وێت،

بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ بدرێت ده‌بێت ڕێککه‌وتنێک له‌ ئارادا هه‌بێت. ئه‌گین ده‌بێت حوکوومه‌ت ڕوو له‌ په‌رله‌مان بنێت و بزانێت که‌ ئاخۆ په‌رله‌مان ئاماده‌یه‌ بڕیارێکی نوێی له‌باره‌وه‌ بگرێت. به‌ڵام ـ هامیلتۆن ده‌ڵێت ـ نابێت وای بۆ بچین که‌ په‌رله‌مان له‌ بارێکدا بێت‌ بڕیارێکی وا بگرێت. حوکوومه‌تیش ڕه‌نگه‌ ئاماده‌ نه‌بیت پێشنیازێکی وا بکات چونکه‌ کاری حوکوومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی باجده‌ره‌ سوێدییه‌کاندا بێت و ئه‌ندازه‌ی به‌رپرسییه‌که‌ی خه‌ڵکی سوید له‌ ده‌رکێشانی ئیسلاند له‌ قه‌یرانی قه‌رزه‌کانی دیار بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".