Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خانەنشینانی سوید، زیاتر لە کارمەندانی، باج دەدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 8 januari 2010 kl 15.39

سوید یەکێ لەو هەژدە وڵاتەی جیهانە کە خانەنشینانی دەبێ باجێکی زیاتر لە کارمەندان بدەن. ئەمە لە گوێن توێژینەوەیەک کە لە سەر ئەرکی ڕێکخراوی سەراسەریی خانەنشینان، پێ ئەر ئوو، کراوە.

هەرچەند یاسای باجدانەکان لە هەر وڵاتەو زۆر لێک جودان بەم حاڵەوە خانەنشینان لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا لە چاو ئەوانەی دەچنە سەر کار، باجێکی کەمتر دەدەن. لارش ئولوف پێترشۆن، کە ئەم ڕاپۆرتەی نووسیوە دەڵێ بە لێکدانەوەی هەموو باج و داهاتەکان لە سیستەمی جودادا، خانەنشینان لە هەموو جیهاندا باجێکی کەمتر دەدەن لە کارمەندان. ئەمە تەنیا سویدە کە خانەنشینانی دەبێ زیاتر لەوانەی دەچنە سەر کار، باج بدەن.

سوید بەمجۆرە خۆ لە ڕیزی وڵاتانی تر دەرداوێ و دەچێتەوە ناو ئەو پازدە وڵاتەی یەکێتیی ئەورووپا کە بەر لە بەرفرەبوونی یەکێتییەکە لە مانگی مای ٢٠٠٤دا ئەندام بوون، هەروەها ئەمریکا، ئوسترالیا و نەرویژ.

سوید تەنیا وڵاتێک نییە کە خانەنشینانی باجێکی زێدەتر لە کارمەندانی دەدات، بەڵام تاکە وڵاتێکە کە خانەنشینانی کەمتر باج نادەن. هەندێ وڵات هەن کە جیاوازیی ڕادەی ئەم باجدانە زۆر کەمە. لە فینلەند بۆ نموونە باجێک کە خانەنشین دەیدات تەنیا یەک لە سەد زیاترە لەوەی داهاتدارێک دەیدات. بەڵام لە وڵاتانی دیکەدا جیاوازییەکە یەکجار زۆرترە. بۆ وێنە لە ئەڵمان خانەنشینان ١٨ لە سەد زیاتر لە کارمەندان، باج دەدەنە حوکوومەت. لە هۆلەند ١٥ لە سەد، لە فەرانسە ١٣ لە سەد، لە دانمارک ٧ لە سەد و لە نەرویژ ٦ لە سەد.

لە سویددا، تا ساڵی ٢٠٠٦ ڕێژەی باجێک کە خانەنشینان و کارمەندان دەیاندا بە قەد یەک بوو بەڵام لە یەکەم قۆناغی یاسای نوێی باج ناودێر بە "داشکاندنی باجی کار" لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ئەم هاوسەنگییە گۆڕا و سێ قۆناغی دیکەشی بە سەردا هات و مەوداکە زۆرتر بۆوە. لارش ئۆلۆف پێترشۆن دەڵێ سوید تاکەوڵاتێک نییە کە وەها باجدانێک دەیگرێتەوە.

لارش ئۆلۆف پێترشۆن دەڵێ لە وڵاتانی دیکەشدا ئەم جۆرە باجدانە کەمتاکورتێک هەیە بەڵام لەوێ کارمەندان شێوەی دیکەی باجدانیشیان هەیە بۆ نموونە باجی خەرجی کۆمەڵایەتی و شتی لەم بابەتە.

زۆرجار ئەوە باجی کۆمەڵایەتییە کە خانەنشینان نایدەن و وا دەکات باجەکەیان کەمتر بێت. وڵاتانی دیکە جۆرێکی دیکەی داشکاندنی بنچینەیی باجیان هەیە کە دەبێتە هۆی کەمتر باجدان. لارش ئۆلۆف پێترشۆن باسی ئەوە دەکات کە لە سەری ساڵەوە، خانەنشینانی سویدیش باجێکی کەمتر دەدەن بەڵام ئەمە هیچ لە بنچینەی باجدانەکە ناگۆڕێ.

لارش ئۆلۆف پێترشۆن دەڵێ جیاوازییەکان هەروا دەمێننەوە هەرچەند باجی خانەنشینان چەند سەد کرۆنێک دادەشکێ بەڵام هاوکات باجی کاریش کەم دەبێتەوە. ئەم جیاوازییە وا دەکات کە نادادپەروەرییەک لە نێوان خانەنشینان و کارمەنداندا بێتە دی کە ئەمساڵیش ڕێک وەک ساڵی پار، دەبێت.

لارش ئۆلۆف پێترشۆن، ڕاوێژکار و بەرپرسی توێژینەوەی باجی خانەنشینان کە لە سەر ئەرکی ڕێکخراوی سەراسەریی خانەنشینانی سوید، پێ ئەر ئوو، کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".