Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رماکه‌ی سوێد کاره‌بای زۆری پێ ده‌وێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 8 januari 2010 kl 16.24

 به‌ هۆی سه‌رماوسۆڵه‌که‌ی که‌ سوێدی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌به‌ر دابیننه‌بوونی کاره‌بای پێویست دووشه‌ممه‌ی داهاتوو کارگه‌ی ڤاتتێنفالی کاره‌باساز له‌ ده‌ست به‌ به‌هره‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با له‌ ستێنئونگسوند ده‌کات که‌ بترۆلی لی به‌ کار ده‌هێنرێت. ئه‌م بنکه‌یه‌ 240 مێگاواتی پێ دابین ده‌کریت. چوار بنکه‌ی تری وزه‌ی کاره‌بایش دوای ڕێککه‌وتنێک خراونه‌ته‌ گه‌ڕ که‌ له‌گه‌ڵ تۆڕی وزه‌ی سوێدیدا مۆر کراوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌بای وڵاتیان پێ دابین بکرێت ئه‌گه‌ر کاره‌بای ناوچه‌یه‌ک بڕا.  به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی تۆڕی وزه‌ی سوێدی Mikael Odenberg  ده‌ڵێت.

بنکه‌ی وزه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی سوێد که‌ له‌به‌ر نوێژه‌نکردنه‌وه‌ له‌ کار خراون، کاره‌بایان له‌ سوید که‌م کردووه‌ و بۆیه‌ چاوه‌ڕی ده‌کرێت سوێد کاره‌بایه‌کی زۆرتری پێویست بێت، به‌تایبه‌ت بۆ کارگه‌ پیشه‌سازییه‌کان که‌ دوای پشووی هه‌فته‌ ده‌خرینه‌ گه‌ڕ و، له‌به‌ر زۆریی به‌کارهێنانی، کاره‌با گران بووه‌ و له‌م بواره‌دا کارگه‌ی دار و کانه‌کان خه‌رجییه‌کی زیاد له‌ پێوستیان هه‌بووه‌ و ئه‌مه‌یش‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی کارگه‌ی وای نیگه‌ران کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".