Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شەپۆلی نەخۆشیی شێرپەنجە، کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی منداڵانی گرتۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 januari 2010 kl 16.39
مۆنتاژی وێنە: زایەڵە

گەلێ کارمەندی بەشی تایبەت بەو منداڵانەی پێش وەختی خۆیان لە دایک دەبن، واتا (Neonatalavdelningen)، لە نەخۆشخانەی بورۆس تووشی شێرپەنجە بوون. ئەوەی بێ ئەوەی کەس هۆی ئەم شتە بزانێ.

لە ساڵی ١٩٩٢وە تا ئێستا یازدە کەس شێرپەنجەیان گرتووە و دوو لەوانە مردوون. بڕیار دراوە بۆ دۆزینەوەی هۆی تووشبوون بەم نەخۆشییە، توێژینەوەی نوێ بکرێت.

لە ڕۆژانی پشووی کریسمەسدا بوو کە هەواڵی تووشبوونی کارمەندێکی دیکەی ئەم بەشەی نەخۆشخانەی بورۆس، بڵاو بۆوە. لە درێژەی ساڵدا ئەوە دووهەم کەس بوو لەو ٤٥ کارمەندەی شێرپەنجەیان گرتبوو.

یەکەم تووشبوون بە شێرپەنجە ساڵی ١٩٩٢ بینرا بەڵام سەرۆکبەشەکە، ئینگ بریت یوانسۆن دەڵێ لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ئەم ژمارەیە زیادی کردووە. زوربەیان شێرپەنجەی مەمکیان گرتووە و دوو کەسیش پێی مردوون.

شەپۆلی ئەم نەخۆشییە بۆتە هۆی نیگەرانیی کارمەندان و سەرۆکانیش و تا ئێستا چەندین توێژینەوەی بەدوادا هاتووە. لێکۆڵینەوە لە دەرمان، مادەی کیمیایی و دەزگاکانی تەکنیکیی ئەم بەشە کراوە و لەگەڵ بەشی هاوچەشنی نەخۆشخانەی وڵاتانی دیکەی ئەورووپا و ئەمەریکا بەراورد کراوە. سەیر ئەوەیە کە نەخۆشخانەی بورۆس زۆرترین ژمارەی تووشبوانی لەم ناوەدا هەیە و ئەمە هیچ هۆیەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە، یان یالمارشۆن لە ناوەندی تەندروستیی کارمەندانی کۆمپانیاکانی هەڕێم (Regionens företags hälsovård)، وا دەڵێ.

هەر ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی دیکە بەڕێوەیە کە دەیەوێ بزانێ ئایا لە خودی بینای نەخۆشخانەکەدا شتێک هەیە کە پاکانەی ئەم ڕادە زۆرەی نەخۆشیی شێرپەنجە بکات؟

دوکتۆر پەروینی شەڵماشی پسپۆڕی نەخۆشیی منداڵان لە نەخۆشخانەی سوێدرتێلیێ کە ماوەیەک لە بەشی نیۆنەتال کاری کردووە ئاگاداری ئەو نیگەرانییەی هاوکارانی خۆیەتی بەڵام ناتوانێ بڕوا بکا کە دەزگاکانی جێکەڵک، دەتوانن ببنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

دوکتۆر ئالان فتووحی کە نزیکەی هەشت ساڵە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر نەخۆشیی شێرپەنجەیە، بڕوای بەوە نییە کە نەخۆشییەکە لە بەشەکەوە هەڵقوڵیبێت.

دوکتۆر پەروین شەڵماشی دڵی ئەو دایکانەی لەو نەخۆشخانانەدا منداڵیان دەبێت دەداتەوە و ئەرخەیانیان دەکات کە مندالەکانیان بە هۆی ڕازان لەو بەشە، تووشی نەخۆشی نابن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".