Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌واوده‌رمانی بێڕاسپارده‌ی بژیشک گرانتر بوو.

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2010 kl 15.23

یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌که‌م ده‌رمانخانه‌ی ناده‌وڵه‌تی له‌ سوێد کرایه‌وه‌ و و له‌م بواره‌دا کۆمپانیای میدستۆپ ده‌ستی به‌ کار کرد‌ که‌ 62 ده‌رمانخانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری سوێددا کڕیوه‌ که‌‌ چه‌ند ئاڵوگۆڕێک له‌ کاری ده‌رمانفۆرشیدا به‌رپا ده‌کات. ئه‌مه‌ سه‌رۆکی ده‌رمانخانه‌کانی پۆ فۆگێلنس ، پار یۆهانسۆن ده‌یڵێت

میدستۆپ ئه‌م ده‌رمانخانه‌ی به‌ هه‌موو کارمه‌ندێکه‌وه‌ کڕیوه‌ که‌ هه‌مان مووچه‌یان پێ ده‌دات و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێککه‌وتن کاریان پێ ده‌کات. فرۆشتنی پاوانه‌ی ده‌رمانخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان ڕه‌خنه‌ی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاری حوکوومه‌تی به‌ گژدا کراوه‌، چونکه‌ ده‌رمانخانه‌ سوێدییه‌کان که‌ قازانجی باشیان بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌بووه‌، هه‌رزانفرۆش کراون و 465 یان ـ که فرۆشیان‌ 16 میلیارد کرۆنی ساڵانه‌ بووه‌ ـ  به‌ 6 میلیاردێک فرۆشراون. ترسی ئه‌وه‌یش که‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ هیچ لایه‌نێک نه‌یه‌وێت ده‌رمانخانه‌ی وا به‌ ڕێوه‌ ببات که‌ له‌ ناوچه‌ی که‌مدانیشتوواندا هه‌ڵکه‌وتوون و که‌ به‌ بۆ کۆمپانیا ده‌رمانفۆرشه‌کان‌‌ قازانجێکی باش نییه‌ و به‌م هۆیه‌یشه‌وه‌یه‌ که‌‌ کۆمپانیای مێدستۆپی ده‌رمانفرۆش ده‌رمانخانه‌ی شاری گه‌وره‌ی وه‌ک ستۆکهۆلم و یۆتۆبۆری و مالمیۆی کڕیوه‌.

شیاوی باسه‌ ساڵی پار  نرخی ده‌واوده‌رمانی وا زیادی کرد که‌ کڕینیان پێویست به‌ ڕاسپێریی‌ پزیشک ـ به‌ روچیته‌ ـ  ناکات. له‌ نێو په‌نجا ده‌رمانی هه‌ره به‌‌فرۆشدا نرخی سی جۆریان 11% زیادی کرد. ده‌رمانخانه‌کان نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان زیاد نه‌کردووه‌، به‌ڵکه‌ ـ هه‌روه‌ک ئێڤا فێرنڤال که‌ کارگێڕی درۆشمی ده‌رمانخانه‌کانه ده‌ڵێت‌ ـ ‌ کارگه‌ ده‌رمانسازه‌کان له‌ نۆڤێمبه‌ری پاره‌وه‌ ـ که‌ به‌ فرۆشگه‌ی ئاساییش ڕه‌وا بینرا ده‌رمانی بێڕاسپێریی پزیشک بفرۆشن ـ هه‌لیان به‌ ده‌رفه‌تر گرت و نرخی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌یان زیاد کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".