Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دامه‌زراندن له‌ ڕێی کۆمپانیاکانی به‌کرێدانه‌وه‌ زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 januari 2010 kl 17.33

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ڕێی کۆمپانیاکانی به‌کرێدان، بێماننینگسفیۆرێتاگ، کار وه‌رده‌گرن له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابوردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ بیست هه‌زار که‌س بوو له‌ حاڵی حازردا شه‌ست هه‌زار که‌س له‌ ڕێی ئه‌و کۆمپانیایانه‌وه‌ کاری وه‌ختی وه‌رده‌گرن. به‌و پێیه‌ ئه‌و شێوازه‌ دامه‌زراندنه‌ نزیکه‌ی له‌سه‌دا یه‌ک و نیوی سه‌رجه‌م هێزی کاری سوید پێک دێنێت.

دامه‌زراندن له‌ ڕێی کۆمپانیاکانی به‌کرێدانه‌وه‌، بێمانینگسفیۆرێتاگ ڕێکخراو و سه‌ندیکاکانی کرێکارانی نیگه‌ران کردووه‌ و یه‌کێک له‌وان ئه‌ندامی ڕێکخراوی سه‌ندیکاکانی کرێکاران ،ئێل ئو،، ڕێبه‌ند ڕه‌زایه‌ که‌ باس له‌ سه‌ره‌تاکانی ئه‌م جۆره‌ دامه‌زراندنه‌ و مه‌ترسیی و که‌موکورتییه‌کانی ئه‌م جۆره‌ دامه‌زراندنه‌ ده‌کاته‌وه‌.

تێبینی! بۆ گوێگرتن له‌ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته ‌گوێ له‌به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ 2010-01-18

بگره‌ که‌ بۆماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌ ئه‌رشیڤدا ده‌مێنێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".