Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێدی عێراقییه‌که‌ی که‌ ده‌ستگیرکرابوو،‌ ئازاد کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 19 januari 2010 kl 14.18

ئه‌و که‌سه‌ سوێدی ئێراقیه‌ی که‌ له‌ مانگی مای 2008ـه‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌ به‌ندیخانه‌کانی به‌غدا ده‌ستگیر کرابوو، ئازاد کرا، چوونکه‌ دامو ده‌ستگه‌کانی ئێراقی هیچ هۆیه‌کیان بۆ به‌رده‌وام ڕاگرتنی نه‌ده‌دیته‌وه‌. که‌سه‌که‌ له‌ لایه‌ن هیزی ئه‌مریکیه‌وه‌ له‌ ئێراق ده‌ستگیر کراو  دواتر درایه‌ ده‌ستی دامو ده‌ستگه‌ ئێراقییه‌کان. ئه‌م که‌سه‌ خۆی ده‌ڵێت نازانم من له‌ به‌ر چ هۆییه‌ک گیراوم و هیچ تاوانێکم نه‌کردوه‌.  سێسیلیا یولین له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌ دوای کارو باره‌کانی ئه‌م که‌سه‌ ده‌که‌وین، له‌گه‌ڵ خۆی په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌‌. دوای ئازاد کردنی هه‌م باڵێۆزخانه‌که‌مان له‌ به‌غدا و هه‌م خۆشمان له‌ ستۆکهۆڵمه‌وه‌ له‌گه‌ڵی له‌‌ په‌یوه‌ندیدا بووین. یولین ده‌یشڵیته‌وه‌ ده‌بێت زیاتر له‌م کێشه‌یه‌ بکۆڵینه‌وه‌ به‌ڵام نامه‌و‌ێت باس له‌ چۆنیه‌تی کاره‌کان بکه‌م، ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانم بڵێم، که‌ ئه‌م باسه‌ له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هێشتا کۆتایی پێ نه‌هاتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".