Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید چەند باڵوێزخانە دادەخات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 16.43

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا، کارل بیلد وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە سوید باڵوێزخانەکانی خۆی لە براتیسلاڤا، یوبلیانا، دابلین، لوگزمبورگ و سۆفیا دادەخات. ئەمە بەو مانایە دەکەوێتەوە کە سوید بەهێزتر لە پێشوو لە بالکان و ئەفریقای ڕۆژهەڵاتدا دەردەکەوێ و بیرۆی نوێنەرایەتیی نوێ لە دە شوێنی ئەو بەشانەدا دەکاتەوە، یان ئەوانی ئێستا بەهێز دەکات.

گونیللا کارلسۆن وەزیری یارمەتیی نێونەتەوەیی سویدیش لە پەیامێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە بەهێزکردنی ئەو نوێنەرایەتییانەی باڵویزخانەکانمان گەلێ گرنگە و بۆ نموونە نیشاندەری ئەوەیە کە وڵاتەکەمان دەیەوێ بەرنامەکانی یارمەتیدانی خۆی لەم وڵاتانەی بە شێوەیەکی درێژخایەن هاوکاریی پێشکەوتنیان دەکات لە ڕێگەی هەبوونی چالاکانەیەوە باشتر بەڕێوە ببات.

بە گوێرەی بڕیاری ئەمڕۆی حکوومەتی سوید، لە ساڵی ٢٠١٠دا، ٤٠ نوێنەرایەتیی نوێ لە دەرەوەی وڵات دەکرێنەوە و لەوەتەی ١٩٩٩وە، ٥٤یان دادەخرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".