Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوانی سوید زیاتر لە پێشوو، منداڵداری دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 16.45

پیاوانی سوید هەرگیز بە قەد ئێستا پشووی باوکێتی بۆ ئاگاداری لە منداڵەکانیان وەرنەگرتووە، واتا پاپالێدیگهێت. ئامارێک کە رۆژنامەی بەیانانی داگێنزنیهێتر دەستی پێڕاگەیشتووە باس لەوە دەکات کە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئەم ڕۆژانە یەکجار زیادیان کردووە. کەچی سەرەڕای ئەمەش، هێشتا ئەوە ژنانن کە بۆ مانەوە لە ماڵ و ئاگاداری لە مندالەکانیان، پشووی ناسراو بە مامالێدیگهێت وەردەگرن.

ساڵی ٢٠٠٠ پیاوان بە شێوەی مامناوەندی ٢٤ ڕۆژیان بۆ ئەم مەبەستە وەرگرت. ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو ڕۆژانە گەیشتە ٣٤ ڕۆژ. بە گوێرەی ئاماری نوێی بەڕێوەبەرایەتی سندووقی بیمە (Försäkringskassan)، زیاتر لە ٢٢ لە سەدی باوکان، پشووی باوکێتی وەردەگرن. شیاوی باسە کە بەڕێوەبەرایەتیی سندووقی بیمە، بۆ هەر منداڵەو ٤٨٠ ڕۆژی لە بەرچاو گرتووە کە دایک و باوک دەتوانن ئاگادارییان لێبکەن و یارمەتیی پێ وەرگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".