Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

بودجەی بۆرۆکراسی ڕاکەن و بۆ پەروەردەی تەرخان کەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 16.47

بۆرۆکراسیی فێرگەکان ساڵانە ٥ میلیارد کرۆن خەرجی هەیە و بێت و ئەم بۆرۆکراسییە نەمێنێ، ئەوا دەکرێ ئەم پارەیە بۆ پەروەردەی باشتر لە فێرگەکاندا تەرخان بکرێت.

سەرۆکی یەکێتیی سەراسەریی مامۆستایانی سوید، مێتتا فیەلکنر (Metta Fjelkner)، لە ڕۆژنامەی داگێنز نیهێتردا ئەم پێشنیارەی هێناوەتە گۆڕێ و زیاد دەکات کە لە سویددا تەنیا نیوەی فێرگە سەرەتاییەکان، گشت بودجە دیاریکراوەکانیان بۆ کاری پەروەردە بە کار دێنن، ئەم ڕێژەیە لە ٢٩ وڵاتی دیکەی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری و گەشە، نزیکەی ٦٤ لە سەدە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە بەرپرسیی ئەم کارە بە شێوەی هاوبەش و یەکسان، لە سەر شانی گشت حیزبە سیاسییەکان و حکوومەتە، لە حاڵێكدا کە دەزگای فێرگەکان، سکوولڤێرکێت، هیچ هەنگاوێکی بۆ ئەم مەبەستە هەڵنەگرتۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".