Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نیوەی سویدییەکان، باش نابیسن!

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 16.48

لە گوێن ڕاپۆرتێکی نوێی فیدراسیۆنی کەمبیسان و نەبیسان لە سوید (Hörselskadades riksförbund)، زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەم وڵاتە بە جوانی گوێیان لەو قسانە نابێت کە لە قاوخانەکان، ریستورانەکان و تەنانەت لە شوێنی کاریشدا دەگوترێن. ڕاپۆرتەکە باسی ئەو دەنگانە دەکات کە لە نیوان ٤٠ تا ٨٠ دێسبلدان واتا تەنیا موزاحیمی بسیتنن و ڕاستەوخۆ بۆ گوێ، زیانیان نییە بەڵام سترێس دەخوڵقێنن و ماندووییان پێوەیە.

 یان پێتر ستروێمگرێن، سەرۆکی فیدراسیۆنی کەمبیسان و نەبیسان دەڵێ لەم چەند ساڵەی دواییدا دەنگ زیاتر بوون و ئاستی دەنگەکانیش لە کۆمەڵگادا بەرزتر بوونەتەوە.

یان پێتر ستروێمگرێن دەڵێ: سەرچاوەگەلی بەرهەمهێنی دەنگ لە دەوروبەری ئێمەدا هەر دێن و زیاد دەبن بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە. جا بۆ ئەوەی بتوانین دەنگمان بگەیێنین ئەوا دەبێ دەنگ هەڵێنین، منداڵان لە مەکتەب وا دەکەن، ئێمەش لە شوێنی کار و قاوەخانە و ڕیستوورانەکاندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".