Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"با کۆمەکی ڕاستەوخۆی سوید بە هائیتی، دەست پێ بکرێتەوە!"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 16.49

حیزبی ژینگە، داوای ئەوە دەکات کە سوید بڕەکۆمەکێکی دیکەش بە شێوەی راستەوخۆ بنێرێتە هائیتی، بەڵام وەزیری کۆمەک پێی وایە کە باشترە ئەو یارمەتییە بە ڕێی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپاوە بەڕێ کرێت. لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیی کڵێسەکانی سوید (Svenska kyrkan)، داوا لە سوید دەکات کە بۆ خۆشبوون لە قەزەکانی دەرەوەی هائیتی هەوڵ بدات.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا هائیتی یەکێ لەو وڵاتانە بوو کە سوید لە لیستەی درێژی یارمەتیپێدانی خۆی دەری هاویشت. یارمەتیی دوولایەنەی سوید بەم وڵاتە هەژارە یەکجار کەم بوو و ساڵانە ٢٠ میلیۆن کرۆن بوو. ئێستا بودیل سبالیوس، نوێنەری حیزبی ژینگە و ئەندامی کومیسیۆنی دەرەوەی پەرلەمان دەڵێ سوید دەبێ جارێکی دیکە یارمەتیی ڕاستەوخۆی بۆ ئەم وڵاتە دەست پێبکاتەوە.

سێبالیووس دەڵێ سوید بە کۆمەکی ڕاستەوخۆ دەتوانێ بەشێکی بێلایەن بێ کە هیچ مەرجێک بە سەر هائئیتیدا نەسەپێنێ. هەروەها یارمەتیی ژینگەش بەم وڵاتە بگەیێنێ کە گشت دارستانەکانی لە ناو چوون.

کەچی گونیللا کارلسۆنی وەزیری کۆمەکی سوید، یارمەتیی بە هائیتی هەڵوەشاندۆتەوە بەو پاساوە کە وا باشترە یارمەتییەکان بە چەند وڵاتێکی کەمتر بگات و زۆرتیان پێ بگات. واتا لە جیاتی حەفتا و چەند وڵات بدرێتە ٣٣ وڵات. ئەم بڕە یارمەتییەی سویدیش کە ٢٠ میلیۆن کرۆن بوو هیچ کارتێکەرییەکی سویدی بە دوادا نەهات.

گونیللا کارلسۆن دەڵێ باشترین کارێک کە ئێمە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە مەرج دانێینە سەر ولاتەکە و بە ڕێی دامەزراوە چەند لایەنەکانەوە بۆ نموونە بانکی جیهانی، مایەگوزاریی پیویست بکەین و کۆمەکێکی زیاتریشیان پی بگەیێنین. سوید هەروەها دەبێ هەوڵ بدات کە کۆمەکی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاش، ئەوەندی دەکرێ درێژخایەن و ڕێکوپێک و باش بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".