Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌ ساڵیادی (فادیمه‌ شاهیندال) دا کۆنفرانسێک به‌سترا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 januari 2010 kl 17.54

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادی کوژرانی فادیمه‌ شاهیندال که‌ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاری ئوپسالای سوید به‌ پاساوی شه‌ره‌ف کوژرا، ڕێکخراوی تێرافێم به‌ هاوکاری ڕێکخراوی  کریوتۆن له‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ساڵانه‌ی خۆیدا پرسی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیان کرده‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بۆ باسکردن له‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان.

چه‌ندین ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو و لایه‌نی فه‌رمی به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه‌ بوون و یاساناس و ڕآهێنه‌ر له‌ ڕێکخراوی تێرافێم ،،دێبی نوژه‌ن، ئاماژه‌ی به‌و که‌موکورتییانه‌دا که‌ له‌یاسا و کاری داموده‌زگاکانی سویددا هه‌ن و  هۆکارێکن بۆ تێنه‌گه‌شتن له‌ کێشه‌ی توندوتیژیی دژ به‌ ژنان. ‌

که‌سێتییه‌کی تری به‌شدار بوو له‌و کۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆدا که‌ هاوڕای دێبی نوژه‌ن  سه‌باره‌ت به‌و که‌موکورتییانه‌ی که‌ له‌یاسای سویدا سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی ژنان هه‌ن و که‌ به‌ڕای ئه‌و کاتی گۆڕینیان هاتووه‌ سه‌رۆکی ڕێکخراوی تێررافێم به‌ ڕه‌گه‌ز شیڵیی بێرنادیت نونێزه‌.

- من ده‌مێک ساڵه‌ باوه‌ڕم وابووه‌ که‌ یاساکان به‌ هه‌ڵه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێن، داڕشتنی یاساکان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ژنان ڕوون نییه‌ و نه‌ریت و به‌کاربردنی یاساکان له‌ واقیعدا و له‌لایه‌ن ده‌ستگاکانه‌وه‌ جیاواز به‌کارده‌هێنرێت بۆ نموونه‌ له‌ کاتی بڕیاردانی دادگا و ده‌ستگه‌ی کۆچ، به‌ ڕای بێرنادیت نونێز بۆ گۆڕانکاری له‌ یاساو چۆنییه‌تی په‌یڕه‌وکردنیاندا ده‌بێت حوکوومه‌ت و په‌رله‌مان کاری بۆ بکه‌ن. 

پرسی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیی که‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که‌ی تێرافێم بوو، فشارێکه‌ سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌سی و چاره‌نوسی زۆر له‌ لاوانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی له‌ سویدا و به‌تایبه‌ت له‌ کچان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، له‌ ماوه‌ێ ساڵی پاردا و به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رۆکایه‌تی لاوان له‌ سویدا نزیکه‌ی ،حه‌فتا هه‌زار، لاو له‌ کچ و کوڕ له‌ ژێر مه‌ترسی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێیی دابوون و زۆرینه‌شیان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه‌ نێردراونه‌ته‌وه‌  بۆ وڵاتی دایک. ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و کچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان نییه‌ و یاسای سویدیش پشتگیرییان ناکات. به‌ ڕای بێرنادیت نونێز ده‌بێت ده‌ستگه‌ی کۆچ ڕۆڵێکی باشتر له‌و پرسه‌دا ببینێت.

- وه‌زیری کۆچ توانای پشتگیریکردنی ئه‌و ژنانه‌ی هه‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌توانن گۆڕانکاری له‌یاسا و پیاده‌کردنی یاسادا بکه‌ن، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی ئه‌و کیژه‌ لاوانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان نییه‌ و له‌به‌ر مه‌ترسی ناردنه‌وه‌دان و که‌ به‌ هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێین پێ کراوه‌ کارێکی سه‌خت نییه‌ و پێوسیتی به‌ پرۆسه‌ی دورودرێژی کار نییه‌، ئه‌وه‌ی که‌ له‌م بواره‌دا که‌مته‌رخه‌میی تێدا کراوه‌ و کێشه‌یه‌ به‌ڕای نونێز، نه‌بوونی ئاره‌زوو و نه‌بوونی بڕیاری سیاسییه‌.

له‌ یاسای سویدیدا هاتووه‌ که‌ ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری توندوتیژی دێن و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان نییه‌ مافی مانه‌وه‌یان ده‌درێتێ ، به‌ڵام تا ئێستا دادگا و ده‌ستگه‌ی کۆچی سوید بڕیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ جێی پرسیارن و ژماره‌یه‌ک له‌و ژنانه‌ی که‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ که‌سێکی هاوڵاتی خۆیان له‌ دانیشتووی سوید کردووه‌ و مۆڵه‌تیان نییه‌ کاتێک دووچاری توندوتیژی هاتوون نێردراونه‌ته‌وه‌.

 پێچه‌وانه‌ی سوید ده‌ستگه‌ی کۆچ له‌ نه‌رویج له‌ بارودۆخی ئه‌و ژنانه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ که‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان و گه‌ر به‌ڵگه‌ی دووچاربوونیان به‌ توندوتیژی هه‌بێت بواری  داڵده‌دانیان جارێکی تر له‌ نه‌رویج بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت.

دێبی نوژه‌ن ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ له‌ سوید له‌ ئارادانییه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌و ڕێگه‌ چارانه‌ ده‌کات که‌ ده‌کرێت یاریده‌ده‌ر بن بۆ زیاتر تێگه‌شتن له‌ بارودۆخی ژنان و گونجاندنی یاساکان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانیاندا.    

شایه‌نی باسه‌ ڕێکخراوی تێرافێم که‌ له‌ساڵی 2000 دا دامه‌زراوه‌ جیاوزی له‌ ڕێکخراوه‌کانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ یارمه‌تی به‌ 43 زمانی جیاواز له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنێکی شه‌وانه‌ڕۆژی سه‌رانسه‌رییه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابین کردنی شوێنی ژیانی وه‌ختی بۆ ئه‌و ژنانه‌.

تێرافێم یارمه‌تی له‌چه‌ند لایه‌نێک وه‌رده‌گرێت بۆ نموونه‌ ده‌ستگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌رۆکایه‌تی پارێزگای ستۆکهۆلم. کاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ پسپۆڕانی بواری ده‌روونناسی و یاساناسان به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌موو کارمه‌ندانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر کارده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".