Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گرووپێکی قاچاخچی له‌ سوید، لێک پژێنران

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 januari 2010 kl 16.19

گومرکی یۆتێبۆری، پاش چەند مانگ هەوڵ و بەدواداچوونی چەند بەستە کوکائین، کە لە ناو شووشەی لاکی نینۆکدا شاردرابوونەوە و لە کۆستاریکاوە بەڕێ کرابوونە سوید، توانی گرووپێکی تاوانکاری لێک بپژێنێ. لەم ناوەدا کارتی پێناسەی بەساڵاچوان و تەنانەت هی کەسانی کۆچکردووش بۆ داواکردن و وەرگرتنی ئەم بەستانە دە کار دەکران. لەم پەیوەندییەدا تا ئێستا حەوت کەس بە تاوانی قاچاغی مەوادی سەرخۆشکەر گیراون و ڕەنگە کەسانی دیکەش بگیرێن.

لەم ناوەدا گومرکی یۆتێبۆری ژنێکی ٣٦ ساڵەی دەردەست کردووە کە لە بواری خزمەتی بەساڵاچوان لە ماڵاندا کاری دەکرد. ئەو ژنە کارتی پێناسە و کلیلی ماڵی پیرەکانی دزیبوو و بەستە بەڕێکراوەکان کە هەر لەوێوە داواکرابوون وەردەگرت و دەیهێنانە دەرێ.

پێتر لارشۆن دادستێن دەڵێ بە پێی لێکۆڵینەوەکان، ئەم ژنە تەنیا فەرمانپێدراو بووە و سەردەستەی ئەم گرووپە تاوانکارە، یەک یا چەند کەسی ترن.

دادستێن وردەکاریی زیاتری نەدا و تەنیا گوتی یەکێ لەو سەردەستانە کە کەسێکی ٣٢ ساڵەیە لە یۆتێبۆری دەژی.

هەندێ لە گیراوان دانیان بەو تاوانەی خۆیان دا هێناوە و لارشۆنی دادستێن دەڵێ کاری پۆلیسی گۆمرک تەواو نەبووە و لێکۆڵینەەوەکان جارێ بەردەوام دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".