Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یه‌کسانبه‌شی بۆ ژنان، به‌ڕێوه‌ ناچێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 januari 2010 kl 16.22

حیزبی موحافەزەکاری مۆدێرات دوێنێ ڕایگەیاند کە بیر لە بەشپێدانی زیاتری ژنان لە دەستەی بەڕیوەبەریی شیرکەتگەلی سوید دەکاتەوە کەچی بۆ نموونە زۆربەی هەرە زۆری دەستەی بەڕێوەبەریی فەرمانگەی حوکوومەت لە بواری خانەنشینیدا، پیاوانن. 

ئەم فەرمانگەیە نزیکەی مانگێک لەوە پێش بوو کە دەستەی نوێی بەڕێوەبەرییەکەی دیاری کرا. پێنج پیاو و دوو ژن!

ئاندێرش بۆری دوێنێ سەرسوڕمانی خۆی لەم کەمبەشییەی ژنان لە شیرکەتی گەورە و وەها دەزگایەکدا دەربڕی و گوتی هێشتا بە تەواوی ڕێساکانی ئەم یەکسانبەشییە دیاری نەکراون بەڵام من بیر لەوە ناکەمەوە کە دژی یەکسانبەشی ڕاوەستم.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای خانەنشینیی سوید، لە ڕۆژانی بەر لە کریسمەسدا لە لایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە دیاری کران. بێتیننا کاشێفی (Bettina Kashefi) سکرتێری ئەم وەزارەتخانەیە دان بە سەرکەوتوونەبوونی وەزارەتخانەکەی لەم بوارەدا دێنێ و دەڵێ چەند ژنێکی دیکەش لە ناویاندا هەبوون بەڵام دواتر بە هۆی پڕنەکردنەوەی مەرجی بێلایەنی وەلانران. هەر بۆیەش ژمارەی ئەندامانی ئەم دەستەیە زۆر نین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".