Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆنا سالین و فرێدریک ڕه‌ینفێلد له ‌یه‌که‌م به‌رانبه‌رێنی سیاسیی ئه‌مساڵدا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 januari 2010 kl 12.09

خانه‌نشینان، بیمه‌ی نه‌خۆشه‌وانی و باج هه‌روه‌ها بارودۆخی ئابووری سوید ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رانبه‌رێنه‌ سیاسییه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆکی پارتی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێلد هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین بوو. له‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا که‌ یه‌که‌م گفتوگۆی نیوان سه‌رۆک پارته‌کانه‌ له‌ به‌رابه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، جگه‌ له‌ په‌یمانی ڕاینفێڵد به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی باجی موچه‌ی خانه‌نشینان شتێکی نوێی تر نه‌هاته‌ گۆرێ.

- ئێمه‌ دووجار باجی موچه‌ خانه‌نشینانمان که‌م کردۆته‌وه‌، ئاماده‌شم، سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت که‌ بۆ جاری سێیه‌م و چواره‌میش ئه‌م‌ باجه‌ که‌م بکه‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌شم له‌ خانه‌نشینان بپرسم کاممان جێێ باوه‌ڕین له پرسی‌ دابه‌زاندنی باجدا، من یان مۆنا سالین. 

سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین ئاوها وه‌ڵامی ڕه‌ینفیڵدی دایه‌وه‌:

- خانه‌نشینان به‌ هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کارده‌که‌ن باج ناکرێن، ئه‌م کاره‌ به‌ ڕای من بێڕیزانه‌یه‌، گه‌ر ئێمه‌ هه‌ڵبژاردن ببه‌ینه‌وه‌ مۆنا سالین ئه‌ڵێت‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ڕێژه‌ی باجی مووچه‌ و خانه‌نشینیی ده‌خه‌ینه‌ یه‌ک ئاست. 

پرسێکی تری به‌رانبه‌رێنه‌ سیاسییه‌که‌ی نێوان ڕه‌ینفێلد و سالین پرسی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ بیمه‌ی نه‌خۆشییه‌ ،خیوکفیۆرشێکرینگ، که‌ حوکوومه‌تی ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند کردۆته‌وه‌. پێش ئه‌وه‌ی سالین فریا بکه‌وێت ڕه‌ینفیلد ئه‌م بابه‌‌ته‌ی کرده‌ ڕه‌خنه‌ و ڕوبه‌ڕووی سالینی کرده‌وه‌ 

- ‌ئاماده‌ی ئه‌م ئێواره‌یه ‌و ئا لێره‌ په‌یمانی ئه‌وه‌ بده‌ی ‌که‌ هیچ هاوڵاتییه‌ک به‌هۆی پێشنیازه‌ نوێکه‌تانه‌وه‌ ناکه‌وێته‌ بارێک تێیدا ئاستی بیمه‌یان که‌م نابێته‌وه‌. ڕه‌ینفێلد ئاماژه‌ به‌و پێشنیازه‌ نوێیه‌ی به‌ره‌ی چه‌پ ده‌کات که‌‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوو پێشکه‌شیان کرد و ‌ به‌و پێیه‌ هیچ که‌سێک به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ و پێش ته‌مه‌نی 58ساڵی پێشوه‌خت خانه‌نشین ناکرێت.

مۆنا سالین وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌:

- مه‌به‌ستمان له‌ دیاریکردنی ئه‌و سنووره‌ واته‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵ بۆ خانه‌نشینی پێشوه‌خت، گرنگی دان و له‌به‌رگرتنی کاره‌ به‌ر له‌ هه‌رشتێکی تر. 

ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان فرێدریک ڕه‌ینفێلد و مۆنا سالین له‌ کاتێکدا دێت که‌ به‌پێی ئاماره‌کانی مانگی یانوه‌ری ده‌ستگه‌ی ئاماری سیفۆ، به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن واتا سۆسیالدیموکراته‌کان، پارتی چه‌پ و ژینگه‌ ژماره‌ی لایه‌نگرانیان زیادی کردووه‌، و به‌ره‌ی حوکوومه‌ت له‌ مۆدێراته‌کان، پارتی گه‌لی لیبرال، سێنته‌ر و مه‌سیحییه‌ دیموکراته‌کان له‌یه‌نگرانیان که‌م بۆته‌وه‌ به‌و پێیه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌دا8 ، 51 لایه‌نگرانیان له‌ پشته‌ به‌رامبه‌ر به‌  له‌سه‌دا 5، 41 بۆ به‌ره‌ی حوکوومه‌ت. دیموکراته‌کانی سوید له‌وناوه‌دا له‌سه‌دا پێنجی هاوڵاتیانیان له‌گه‌ڵدایه‌.  

ئه‌م ئاماره‌ نوێیه‌ له‌لایه‌ن مۆنا سالینه‌وه‌ به‌هه‌ند ناگیرێت که‌ پێی وایه‌ هێشتا زووه‌ بۆ باسکردن له‌ ژماره‌ی لایه‌نگران 

- من ته‌نها بیرم لای شتێکه‌ ئه‌ویش 19ی سێپته‌مبه‌ره‌، واتا کاتی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ جیاوازی نێوان ژماره‌ی لایه‌نگرانمان ئه‌وه‌نده‌ زۆر بێت که‌ بتوانین حکوومه‌تێک به‌ زۆرینه‌یه‌کی به‌ره‌ی چه‌پ پێک بهێنین ڕاسته‌ خۆشه‌ که‌ ئاماره‌کان زۆر بوونی لایه‌نگرانمان نیشان ئه‌ده‌ن به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌کان. ڕيینفێڵدیش پێی وابوو له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و ئامارانه‌وه‌ ململانێیه‌کی توندیان له‌به‌رده‌مدایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌بێت هه‌ڵبژاردن ببه‌ینه‌وه‌ و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر نوێ بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆهیڵاککردنی ده‌وێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".