Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

به‌رنامه‌ی کار بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ کاریگه‌ر بووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 januari 2010 kl 17.21

نزیکه‌ی 60 هه‌زار له‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێکاربوون، به‌پێی پلانێکی نوێی حوکوومه‌ت که‌ له‌ساڵی 2007 دا خرایه‌ کار بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو کاریان بۆ دۆزرابۆوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ نزیکه‌ی 10 هه‌زاریان توانیویانه‌ کاری ئاسایی وه‌ربگرن و  دابمه‌زرێنرێن. به‌ڵآم له‌ به‌رامبه‌ردا بیست هه‌زار که‌س بێکار بوونه‌وته‌وه‌ و بیستوپێنج هه‌زاریشیان تا ئێستا له‌و شوێنی کاره‌ وه‌ختییانه‌ به‌رده‌وامن. وه‌زیری بازاڕی کار سڤێن ئوتۆ لیتۆرین له‌م ده‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌رنامه‌ی کاره‌ ڕازییه‌ به‌ڵام به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه‌ن به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌. 

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌ی کاری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی نوێ نیستارتیۆب، مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ی که‌سێک داده‌مه‌زرێنن که‌ زیاد له‌ ساڵێک بێکاربوون، به‌درێژایی  ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ کاریان لا ده‌که‌ن خه‌رجی خاوه‌نکارانه‌یان ناکه‌وێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".