Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاره‌سه‌رکردنی تاوانکاران قازانجی زۆری هه‌یه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 januari 2010 kl 14.45

له‌ زیندان و گرتووخانه‌ سوێدییه‌کاندا، لێکۆڵینه‌وه‌ دیاری خستووه‌ که‌ 25 تا 45 ـی گیراوه‌کان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونییه‌ بوونه‌ که‌ به‌ ئا دێ هۆ دێ ناو ده‌برێت. ئا دی هۆ دێیش کورتکراوه‌ی (ئه‌تێنشێن دێفیسیت هایپراکتیڤیتی دیسئوۆردێ)ـه‌ که‌ دوور نه‌چوون ئه‌گه‌ر  به‌ کوردی ناوی‌ (که‌موریایی و فره‌جووڵه‌یی) لێ بنێین. له‌ به‌ندیخانه‌ی نۆرتێلیه‌ 30 زیندانی که‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یان تووش بووه‌، پرۆژه‌یه‌کی تاقیکارانه‌یان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا بۆ به‌ ڕێوه‌ براوه‌ و له‌و سێساڵه‌دا ده‌رمانی ئا دێ هۆ دێ بڕیان پێ دراوه‌ و له‌وه‌ به‌لاوه‌ ڕاپۆرتێکی نوێ دیاری خستووه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ میلیۆنان کرۆنی بۆ کومه‌ڵگه‌ به‌ پاشه‌وه‌ داوه‌. عه‌لی که‌ زیندانییه‌کی به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه‌ ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی شه‌ووڕۆژێکدا بارودۆخه‌که‌م گۆڕا و که‌سێکی ترم لێ هه‌ڵکه‌وت و هیچێکی وام به‌ به‌ره‌وه‌ نه‌ما بچم و شه‌ڕ بنێمه‌وه‌. من ئێشتایش هه‌ر وام

عه‌لی ده‌یشڵێت ئه‌و هه‌موو شته‌ی به‌سه‌ر ده‌هات پڕێکدا به‌ریان گیرا. من له‌ باری ئاساییدا مێشکم به‌خێرایی 180 کیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێکدا کاری ده‌کرد، به‌ڵام هه‌روه‌ک هه‌ورێک ئارامیم به‌سه‌ردا هاتبێت، ئاوا هێمن بوومه‌وه‌

عه‌لی یه‌کێکی زیندانییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی نۆرتێلیه‌یه‌ که‌ 30 دانه‌یان له‌ زینداندا نیشانه‌ی ئه‌م دۆخه‌ ده‌روونییه‌یان لێ دیار که‌وتووه‌ و له‌وه‌ولا به‌ ده‌رمانێک چاره‌ کراون که‌ به‌ ئه‌نفیتامین ده‌چێت و که‌ عه‌لی ده‌ڵێت هێمنی کردووین و حه‌زی ده‌رباره‌ی خوێندنمانی ورووژاندووه‌.

هه‌ر که‌سێک ئا دێ هۆ دێ تووش بووبێت واته‌‌ ئیتر ئاگای ته‌واوی له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی نییه،‌ به‌ڵام جووڵه‌ی زۆره‌.‌ ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌روونییه‌ سێ جۆری هه‌یه‌، له‌ یه‌کیاندا که‌سه‌که‌ سه‌ختییه‌کی زۆر ده‌بینێت که‌ دیققه‌ت له‌ شتان بگرێت و تێبینیی ده‌وروبه‌ری خۆی بکات، له‌ دووه‌میاندا زوو به‌ زوو ده‌خرۆشێت و جووڵه‌ی سه‌یر ده‌نوێنیت، له‌ سێیه‌میاندا هه‌ردوو سه‌ختییه‌که‌ ده‌کێشێت و، گه‌لێکی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌واو وریان نین و به‌ڵام به‌گوڕترن  واته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌رده‌ ئا دی هۆ دێیان هه‌یه‌ له‌ ڕێی هه‌سته‌وه‌ درک به‌ هه‌ندێک شت ناکه‌ن.

ئه‌م دۆخه‌ ده‌روونییه‌ له‌ باری ئاساییدا به‌ منداڵی سه‌ر هه‌ڵده‌دات و مندال جۆرێک ڕه‌وتاری پێوه‌ ده‌رده‌که‌ویت که به‌ هۆیانه‌وه‌ نه‌ ده‌توانێت ئامۆژگارییه‌کان ڕه‌چاو بکات، نه‌ ئاگای له‌  ڕه‌واتار و ئاکاری خۆی بێت، یان سه‌ختی ته‌وای لێ ده‌گوزه‌رێت که‌ یاساکان بگرێته‌ به‌ر و به‌مه‌یش خجڵی شته‌ بچووکه‌کان ده‌بێت.

ئه‌وا منداڵ و لاوانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان تووش ده‌بێت نه‌ ده‌توانن تێکه‌ڵی هاوپۆله‌کانی خۆیان ببن  نه‌ شتان فێر ببن و نه‌ ڕێوشوێنی پۆل ڕه‌چاو بکه‌ن و له‌وێوه‌ له‌ خوێندن شکست ده‌هێنن به‌ڵام نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیر نین و، به‌ لای زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌ منداڵی سرک و لاوی شه‌ڕخوازن.

هه‌ر ئه‌م دۆخه‌ ده‌روونییه‌یشه‌ له‌نێو زیندانییانی به‌ندیخانه‌که‌ی نۆرتێلییه‌دا ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌، که‌ لێیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشه‌وانیی تاوانکاران ـ Kriminalvården ـ  به‌ ئابووریی نیشتیمانیناس ـ ئینگمار نیلسۆن ـ ـی سپاردووه‌ له‌ پرۆژه‌که‌ ورد ببێته‌وه‌ و، ئه‌ویش له‌ ڕاپۆرتێکدا دیاری خستووه‌ که ئه‌گه‌ر‌ 30 له‌ سه‌دی به‌شدارانی پرۆژه‌ی وا به‌ ده‌واوده‌رمان ده‌ست له‌ ژیانی تاوانکارانه‌ی خۆیان هه‌ڵبگرن که‌ هه‌ر وایش بووه‌، دیاره‌ سوودێکی باشی ئابووریی لێ ده‌که‌ویته‌وه‌.  

ئینگمار نیلسۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌مان ناونجییانه‌ش بۆ بچێته‌ سه‌ر، ئه‌و خه‌رجییه‌ی که‌ ده‌وله‌ت بۆ چاره‌ی توانکاری وا ته‌رخانی ده‌کات پرۆژه‌که‌ 15 میلیۆن کرۆن که‌م ده‌کات. جا ئه‌گه‌ر بۆ بیست ساڵی بژمێرین نیومیلیارد کرۆن سوودی بۆ سوێد ده‌بێت.

ئه‌م سوود و قازانجه‌ به‌ لای نیلسۆنی ئابووریی نیشتیمانیناسه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ که‌سی وا ده‌ست له‌ تاوانکاری هه‌ڵده‌گێت و خه‌رجییه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌رهاویشتانه‌یش که‌م ده‌کات که‌ له‌ تاوانکاریی که‌سانی وا ده‌که‌ێته‌وه‌  و نیلسۆن ده‌یشڵێت هه‌ر گه‌نجێکی وا که‌ له‌م دۆخه‌ ده‌روونییه‌ی ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر ژیانی مرۆڤێک نییه‌ که‌ ڕزگاری ده‌که‌ین به‌ڵکه‌ که‌ڵک و سوودێکی زۆریش به‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نین. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشه‌وانیی تاوانکاران له‌ حاڵی حازردا کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌م ڕێبازی کارکردنه‌ی به‌ندیخانه‌ی نۆرتێلیا له‌ به‌ندیخانه‌ی تری سوێددا ڕه‌چاو بکرێت و، ئینگمار نیلسۆن ده‌ڵێت ئه‌م زیندانییانه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شدارن هه‌ر 30 که‌سن، به‌ڵام ئه‌و تاوانکارانه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشه‌وانیی تاوانکاران خه‌ریکی چاره‌کردنیانه‌ 7 هه‌زار که‌سن که‌ 25 تا 45 له‌ سه‌دیان تووشی ئا دێ هۆ دێ بوونه‌ و لێره‌یشه‌ ئیتر زۆر زه‌حمه‌ت نییه‌ بۆمان ده‌ربکه‌ویت که‌ ئه‌گه‌ر چاره‌ی ئه‌مان بکه‌ین چ سوود و قازانجێکی ئابووری به‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".