Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوای بیست ساڵ بیانی کاری ده‌ست ده‌که‌وێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 januari 2010 kl 17.14

بۆ بیانییه‌کی سوید بیست ساڵ ده‌خایه‌نێت تا وه‌ک که‌سێکی به ‌ڕه‌گه‌ز سویدی کاری ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌مه‌ ڕاپۆرتێکی نوێ ده‌ریخستووه‌ که‌ تێیدا هه‌روه‌ها هاتووه‌ ئه‌و کارانه‌شی ده‌ست بیانی ده‌که‌ون زۆربه‌ی کات له‌گه‌ڵ پسپۆڕیی و تواناکانیاندا نا گونجێت.

ئاکۆ محه‌مه‌د یه‌کێکه‌ له‌و نموونه زیندوانه‌ی که‌ جه‌خت له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ نوێیه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ نوسینگه‌ی ناوه‌ندی ئامار ، ستاتیستیسکا سێنترالبیرۆن، ئه‌نجامی داوه‌ ده‌ریخستووه‌‌ که‌ به‌ڵێ که‌سانی بیانی به‌ گرانتر و یه‌کجار دره‌نگتر ده‌رگای بازاڕی کاریان بۆ ده‌کرێته‌وه‌. له‌و ڕاپۆرته‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ به‌ ئه‌سته‌م یه‌ک له‌ سێی ئه‌و که‌سانه‌ی دوو ساڵ یان که‌متره‌ له‌ سوید ‌ژیاون کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت، و زیاد له‌ دوو له‌سه‌ر سێیان هیچ کارێکیان نییه‌. 

ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتووی گرنگ نییه‌ به‌ڵکه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ نوێیه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بۆ وه‌رگرتنی کار ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی لێره‌ ژیاویت گرنگتره‌. بۆ ئه‌وه‌ش که‌سێکی بیانیی ده‌بێت بیست ساڵ له‌ سویددا ژیابێت تا وه‌ک سویدییه‌ک بواری کاروه‌رگرتنی بۆ بڕه‌خسێت. حه‌وت له‌ ده‌ی ئه‌و بیانیانه‌ی بیست ساڵه‌ له‌ سویدا ژیاون به‌ کارێکه‌وه‌ سه‌رقاڵن، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ بۆ سویدییه‌کان هه‌شت له‌ ده‌یه‌. ئه‌مه‌ بارودۆخێکی ناشایسته‌یه‌ به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌رت بازرگانی سوید سڤێنسکا نارینگسلیڤێت، کریسته‌ر ئۆگرێن.  

- ڕیساکانی بازاڕی سوید به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی وا داڕێژاوه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ پێشتر کاریان کردووه‌ یان کارێکیان هه‌یه‌، بازاڕی سوید یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات و گه‌رنتی مافی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ کاریان هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ که‌سێک کاری نه‌بێت پشتگیریی و یارمه‌رتی  پێویست له‌ یاسا و ڕێساکاندا به‌دی ناکرێت. 

- ئێمه‌ ده‌بێت ڕێگه‌یه‌ک بدۆزینه‌وه‌ که‌ یاساکانی تایبه‌ت به‌ کار و دامه‌زراندن وا بگونجێنرێن که‌ خاوه‌نکار بوێرێت بوار بدات به‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشتر له‌ بازاڕی کاری سویدیدا کاریان نه‌کردووه‌، کریسته‌ر ئۆگرێن ده‌ڵێت ئاخر زۆر له‌ خاوه‌نکاران به‌لایانه‌وه‌ ئاسانتر و دڵنیا ترن له‌وه‌ی که‌سێک دابمه‌زرێنن که‌ ئه‌زموون و بڕوانامه‌ی کاریان هه‌یه‌ تا که‌سێک که‌ ‌ له‌ بازاڕی کاردا نوێیه.  ئه‌م قسانه‌ی کریسته‌ر ئۆگرێن له‌لایه‌ن ئاکۆ محه‌مه‌ده‌وه‌ پشتڕاست ده‌کرێته‌وه‌. 

هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌ نوێیه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌و کارانه‌ی که‌سانی بیانی له‌ سویددا وه‌ری ده‌گرن کارێکن له‌گه‌ڵ بڕاوانامه‌ و تواناکانیانا ناگونجێت، له‌ کوردستان دواناوه‌ندی یپیشه‌سازی  به‌شی میکانیکی ته‌واو کردووه‌، له‌ سوید کاری پاکژکردنه‌وه‌ و قاپشتن و دابه‌شکردنی ڕۆژنامه‌ له‌و کارانه‌ن که‌ له‌ماوه‌ی دوانزه‌ ساڵی ژیانیدا له‌ سوید کردوونی ئاکۆ محه‌مه‌د باس له‌ ئه‌زموونی خۆی ده‌کات. 

هه‌شت له‌ ده‌ی هاوڵاتییه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سویدییه‌کان له‌و کارانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌گه‌ڵ بڕاوانامه‌ و پسپۆڕێتییه‌کانیاندا ده‌گونجێت، پێنج له‌ ده‌ی که‌سانی بیانی له‌ بواری پسپۆڕێتیه‌که‌یانا کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌و زمانه‌ سویدییه‌ی له‌ خوێندگاکاندا بیانییان فێری ده‌بن، یه‌کێکه‌ له‌ به‌رگره‌کان و هۆکاری وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و کارانه‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆرێتی و توانای بیانیاندا ده‌گونجێت. 

- بۆ که‌سێکی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی خوێندن زۆر گرنگه‌ زمانی تایبه‌ت به‌ کاره‌که‌ی فێر ببێت، واتا فێربوونی ئه‌و وشه‌ و زمانه‌ سویدییانه‌ی که‌ له‌ بواری کاره‌که‌یدا به‌کاری ده‌هێنێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێکخراوی ناوه‌ندی ئه‌کادیمییه‌کانی سوید ،ئانا ئێکستریۆم، ده‌ڵیت باوه‌ڕم وایه‌ ده‌بێت ئه‌و زمانه‌ سویدییه‌ی فێری ئه‌و بیانیانه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ وڵاتی خۆیانه‌وه‌ خاوه‌ن بڕاوانامه‌ن ده‌بێت زۆر تایبه‌ت بێت و زمانی ئه‌کادیمیی سویدییان فێر بکرێت واتا زمانی بواری کارو پسپۆڕێتییه‌که‌یان. 

ئه‌و زمانه‌ سویدییه‌ی له‌ خوێندنگاکاندا بیانیان فێری ده‌بن نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ توانا و پسپۆڕێتییه‌که‌یاندا ناگونجێت به‌ڵکه‌ که‌موکورتی وای هه‌ن که‌ پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی سویدی و چونه‌ بازاڕی کاریش دوا ده‌خه‌ن، له‌ ئه‌زموونی خۆیه‌وه‌ ئیلهام حه‌سه‌ن جه‌خت له‌م پرسه‌ ئه‌کاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".