Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گرفتەکانی کۆمپانیای ئوتومبێلسازیی ساب چین؟

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 januari 2010 kl 13.58
SAAB

"سپایکر کارز" بوو بە خاوەنی نوێی کۆمپانیای ئوتومبێلسازیی ساب، بەمحاڵەوە گرفتە گەورەکانی ئەم کۆمپانیایە، هەروا بە چارەنەکراوی ماونەتەوە.

کۆمپانیای ئوتومبێلسازیی ساب، بیست ساڵی بەردەوام هەر زیانی دا و ئێستاش نادیارە کە چۆن مودێلە نوێیەکانی، خۆ لەگەڵ تەکنیکی پێشکەوتەدا دەگونجێنن. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە بێت و بەشکۆیەکی زلی وەک "جێنراڵ مۆتۆرز" بە هانای سابەوە نەیەت، ئاخۆ لە دواڕۆژدا چ ئاسۆگێکی بۆ بەدی دەکرێت؟ مارتین خوێلد، شیکاری بواری ئوتومبێل لە فێرگەی بەرزی بازرگانیی ستۆکهۆڵم ئەم پرسیارە دەکات:

خەرجییە گەورەکانی ساب لە درێژخایەندا بۆ ئەوە دەکرێن کە گەشەیەک بە بەرنامەی مۆدێلەکانی بدات و بۆ نموونە مۆتۆڕێکی نوێ دابهێنێت. ئەمەش لەماوەی چەند ساڵدا دەیان میلیارد دراوی تێدەچێ. ئەمە بە لای مارتین خوێلد، شیکاری بواری ئوتومبێل  لە فێرگەی بەرزی بازرگانیی ستۆکهۆڵم، گەورەترین گرفتە بەڵام کەمتر کەس بە لایدا دەڕۆن.

لە ماوەی ئەو بیست ساڵەی جینرال مۆتۆرز، خاوەنی کۆمپانیای ئوتومبێلسازیی ساب، بووە هاوکارییەکی تەکنیکیی چڕوپڕ لە نێوان ساب و ئۆپڵدا هەبووە و ڕێگە چارەی هاوبەشیشیان بۆ گرفتەکان دۆزیوەتەوە. بەڵام ئێستا چی؟ ئایا بواری ئەو هاوکارییە لەمەو بەدوا کوێر دەبێتەوە و ساب دەبێ لە سایەی سکایپر کارزدا، بیر لە هاوکارێکی دیکە بکاتەوە؟

مارتین خوێلد، شیکاری بواری ئوتومبێل لە فێرگەی بەرزی بازرگانیی ستۆکهۆڵم دەڵێ ئەمە پرسێکی سەرەکییە و من لەم بارەوە هیچ بۆچوونێکی کۆمپانیای "سپایکر کارز"م نەبیستووە بەڵام ئەوەندە تێگەیشتووم کە جینرال مۆتۆرز وەک خاوەنی بەشێکی ساب هەر دەمێنێتەوە و دوور نییە هاوکارییەکەی لەگەڵ ئۆپڵ، بەشێکی ئەم بوارە بێت. بەڵام هێشتا ئەمە نادیارە.

مارتین خوێلد دەڵێ ساب هەرچۆنێ بێ دەبێ یەک یا چەند بەرهەمهێن پەیدا بکات کە بەشێکی خەرجییەکانی بۆ دابین بکەن، بۆ نموونە بۆ سازکردنی مۆتۆڕێکی نوێ کە گرفتی وزەی ئەلەکتریکی چارەسەر بکات. ئێستا ساب مۆدێلی نوێی "نۆ پێنج"ی بۆ بەرهەمهێنان ئامادەیە، هەروەها مۆدێلی نوێی "نۆ سێ"، و مۆدێلی "نۆ چوار ئێکس". مارتین خوێلد ئەمە لە گەڵ شیرکەتی خەنیمی ئەڵمانی واتا ئایودی، بەروارد دەکا کە هەر ئێستا بەرنامەی سی جۆرە مۆدێلی نوێی بەڕێوەیە و بەمزوانە دەیکاتە چل مۆدێل و چل میلیارد کرۆنیشی بۆ تەرخان کردووە. تۆ بڵێی ساب چۆن لەو کێبەرکێیە دژوارەی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕزگاری ببێت؟

مارتین خوێلد، دەڵێ ساب سیمایەکی هەیە کە لەم چەند ساڵانەی دواییدا هەندێ داڕووشاوە و پێویستێتی بە دۆزینەوەی مۆتۆڕی نوێ و مۆدێلی تازە، تیماری بکات. ستراتیژییەکی وەها بێگومان زۆر بە سوودی دەشکێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".