Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سی ئێس ئێن له‌ دووی ساخته‌کاران ده‌گه‌ڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 januari 2010 kl 16.51

ناوه‌ندی کۆمه‌کی خوێندکاران ،سی ئێس ئێن، به‌نیازه‌ به‌رفراوانترین به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ساخته‌کاران ده‌ست پێ بکات. هه‌شت فه‌رمانبه‌ر بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بیست هه‌زار که‌س که‌ گومانی ساخته‌کارییان لێ ده‌کرێت ته‌رخان کراوه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی سی ئێس ئێن له‌ کاتێکدا دیت که‌ له‌ سالێ 2006 وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی سکاڵاکان سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ساخته‌ کۆمه‌کی ئابووریان به‌ ناوی خوێندنه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ دوو جا زیادی کردووه‌. سی ئێس ئێن چاوه‌ڕێن ژماره‌یه‌ک له‌و‌ ساخته‌کاران بدۆزنه‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ساڵی پاردا کۆمه‌کی خوێندنیان وه‌رگرتووه‌ و  بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕاست و درۆی داواکانیان زانیارییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تۆماره‌کانی زانکۆکانی وڵاتدا به‌راورد ده‌که‌ن

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".