Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕووداوی لێدان به‌ چه‌قۆ زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 februari 2010 kl 17.44

ژماره‌ی سکاڵای تایبه‌ت به‌ تاوان له‌ زیادبووندایه‌ و له‌هه‌مانکاتدا و به‌راورد به‌ ساڵی 2007 که‌سانێکی که‌متر دووچاری تاوان بونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ ڕاپۆرتێکی نوێی ئه‌نجومه‌نی به‌رگرتن له‌ تاوان ،برۆتسفیۆرێبیگاندێ ڕۆدێت، نیشانی داوه‌ که‌ پشت به‌ ڕاپرسییه‌ک له‌گه‌ڵ 14 هه‌زار هاوڵاتی ده‌به‌ستێت. به‌و پێیه‌ له‌سه‌دا بیستوچواری ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری ڕاپرسییه‌که‌ بوون له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 دا تاوان دژیان ئه‌نجامدراوه‌، واتا له‌سه‌دا دوو که‌متر به‌راورد به‌ ساڵی 2007.

له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌ی لێدان و په‌لامار به‌ چه‌قۆ له‌ماوه‌ی ساڵانی 2000دا زیادی کردووه‌ ئه‌مه‌یان زانیارییه‌که‌ له‌ ڕاپۆرتێکی‌ نه‌خۆشخانه‌ی ساڵگرێنسکای فریاگوزاری کوتوپڕ، ئه‌کیوتموتاگنینگ، له‌ یۆتۆبۆری و نه‌خۆشخانه‌ی سیۆده‌ر له‌ ستۆکهۆلم ده‌رکه‌وتووه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ژماره‌ی لێدان و ئازاردان سێجا زیادی کردووه‌. به‌رپرسی تراوما یاخود شۆکی ده‌روونی سه‌ر به‌ نه‌خۆشخانه‌ی سالگرێنسکا له‌ یۆتۆبۆری گرێگه‌ر نیلسۆن ئه‌ڵێت ڕوداووی برینداری سه‌خت به‌ چه‌قۆ بۆته‌ خواردنی ڕۆژانه‌مان.

- ژماره‌ی لاوان که‌ به‌ برینداریی سه‌خته‌وه‌ ڕووده‌که‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا و به‌رچاو زیادی کردووه‌، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نۆساڵه‌ی دواییدا ڕووداوی برینداری سه‌خت به‌ چه‌قۆ کارێکی ناوازه‌ بوو به‌ڵآم ئێستا گرێگه‌ر نیلسۆن ده‌ڵێت هه‌موو هه‌ینی و شه‌ممانێک جۆرێک له‌و بریندارییه‌ سه‌ختانه‌ دێنه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاو و ترسناکدایه‌ و بۆته‌ دیارده‌یه‌کی ئاسایی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".