Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی پزیشکێکی منداڵان ده‌ستی پێ کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 februari 2010 kl 17.49

پزیشکێکی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسترید لیندگرێنی منداڵان له‌ سۆڵنا له‌ ستۆکهۆلم ئه‌مڕۆ به‌ گومانی کوشتنی بێمه‌به‌ست دادگایی کرا. سه‌رۆک به‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسترید لیندگرێن ،باربرو فرێدێن، پێشوازی له‌ بڕیاری دادگایی کردنه‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ گومانی کوشتنی بێمه‌به‌ست له‌ ڕوداوێکی وا ترسناک ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ نهێنی ئه‌نجام دراوه‌، له‌م دادگاییه‌وه‌ چیتر بۆ هه‌موان ڕوون ده‌بێته‌وه و گرنگه‌ بزانین‌ هۆکاری ئه‌و مردنه‌ چی بووه‌.

له‌ بیستی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2008 دا بوو مندالێکی سێ مانگانه‌ که‌ به‌ که‌موکوورتییه‌کی زۆره‌وه‌ له‌ مێشکیدا ‌پێشوه‌ختی ئاسایی له‌ دایک بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا مرد.  لێکۆڵینه‌وه‌کانی پزیشک له‌ هۆکاری مردنه‌که‌ی ده‌ریان خست که‌ ژه‌مۆکه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له پێویست له‌‌ ماده‌ی به‌نجی پێ دراوه‌.

به‌ پێی پارێزه‌ری گشتی ئه‌و ژه‌مۆکه‌ به‌نجه‌ به‌ هه‌ڵه‌ نه‌دراوه‌ته‌ منداڵه‌که‌ به‌ڵکه‌ به‌ مه‌به‌ست بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی به‌کارهێنراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کییه‌تی پزیشکان ،ئێڤا نیلسۆن بۆگێنهۆلم، له‌ سوید نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت زۆر دڵته‌نگین که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ گه‌شته‌ ئاستی دادگاییکردن، به‌ڵام گه‌ر پارێزه‌ری گشتی به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌بێت ده‌بێت یاسا په‌یڕه‌و بکرێت و ئه‌و باسه‌ لێی بکۆڵرێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".