Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێرخوازه‌ سویدییه‌کان له‌ بیرکاریدا یه‌کجار کۆڵه‌وارن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 februari 2010 kl 16.05

به‌پێی دوایین لێوه‌کۆڵینی تایبه‌ت به‌ ئاستی فێرکردنی فێرکاری له‌ فیرگه‌ سوێیه‌کاندا ئاشکرا بووه‌ که‌ گوتنه‌وه‌ی بیرکاری له‌ فێرگه‌ سوێیه‌کاندا یه‌کجار دوا که‌وتووه‌.  ئه‌مه‌ به‌ لای وه‌زیری فێرگه‌ و په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلونده‌وه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ و ده‌ڵێت بیرکاری یه‌کێکی ئه‌و وانه‌یانه‌یه‌ که‌ زۆری لێ دوا که‌وتووین، به‌ڵام چون بابه‌تێکی زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ کار یه‌کجار درێژخایه‌نه‌.

له‌م پانزه‌ ساڵه‌ی دواییدا سوێد له‌ پله‌به‌ندیی وڵاتاندا گه‌لێک خوار که‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش هه‌موو فێرگه‌یه‌کی گرتووه‌ته‌وه‌ ـ له‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ تا دواناوه‌ندی و له‌ فێرخوازی باشه‌وه‌ بگره‌ تا فێرخوازی خراپ. ئه‌م خراپبوونه‌ی ئاستی زانیاریی فێرخوازه‌کان له‌و کاته‌وه‌ به‌رپا ده‌بن که‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ی سوێد گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، بۆیه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ فێرگه‌ سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه‌ و بۆیه‌شه‌ نه‌خشه‌ی نوێی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌ کراوه‌ و وه‌زیری فێرگه‌ و په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند ده‌یه‌وێت تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی بیرکاری له‌ پۆلی سێی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بکرێت و له‌ زانکۆی فێرکار و مامۆستایاندا ـ که‌ فێرکاری داهاتووی قۆناخی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییان لێ ده‌رده‌چن بڕیار وایه‌ بیرکارییه‌کی زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان لێ بخوێندرێت، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وانه‌یان که‌ وانه‌ی بیرکاری ناده‌نه‌وه‌.

یان بیۆرکلوند له‌ قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئاستی ویست و حه‌ز له‌ فێرگه‌ سویدییه‌کاندا به‌رز بکرێته‌وه‌ و فێرکاران سڵ له‌ وانه‌گوتنه‌وه‌ نه‌که‌ن و توانجی قورسی له‌ کاری و فێربوونی کۆ به‌ کۆ و گرووپ و یاسای بڕیاردانی هاوبه‌ش و ئه‌و میراته‌ گرت که‌ له‌ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

شێشتین بێریلوند که‌ له‌ فێرگه‌ سه‌ره‌تاییه‌که‌ی سۆلێێنتوونه‌ی باکووری ستۆکهۆڵم وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، خۆی له‌ قسه‌کانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوندا نابینێته‌وه‌.

من سه‌یری لێ دێت که‌ بیۆرکلوند به‌و جۆره‌ باسی فێرکاری ده‌کات. کاتێک حوکوومه‌ت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له‌ فیرگه‌کان گرتووه‌ته‌وه‌، دیاره‌ که‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ زۆر سه‌خت ده‌بن که‌ لێیانه‌وه‌ فێرخواز زانیاریی زۆرتر به‌ ده‌ست دهێنن. شیشتین بیریلوند گوتیشی قسه‌کانی وه‌زیرم بۆ نایه‌نه‌وه‌ سه‌ر یه‌ک، نازانم چی ده‌ڵێت.

شتێک که‌ پی ده‌چیت هه‌موو لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌رباره‌ی یه‌کڕا بن ئه‌وه‌یه‌ که‌ فێرخوازی سوێدی به‌ده‌م ڕۆژگاره‌وه‌ ڕێنوێنی ئه‌وه‌ ده‌کرێن که‌ خۆیان له‌ ماڵه‌وه‌ بیرکاری بخوێنن، که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و پرسانه‌یان پێ شی بکرێته‌وه‌ که‌ له‌ کتێبدا هاتوون، به‌ڵام ناتوانن زانیارییه‌ بیرکارییه‌کانیان له‌ بواری تردا به‌ کار بهێنن.

دیاره‌ سوێد و نه‌روێژن که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ی به‌ ئاستی زانیایی فێرخوازانی دوانانوه‌ندییه‌کاندا له‌ دوای هه‌موو وڵاتانی دنیادا هاتوون. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ دیاری خستووه‌ که‌ وڵاتانی ڕؤژهه‌لاتی ئاسا له‌ بواری فێرکردنی بیرکاریدا له‌ پێش هه‌موو ولاتێکی تروه‌ن. مۆنا روێسێلاندی نێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ بیرکاریی له‌ نه‌روێژ، له‌ فیرکردنی وانه‌ی فێرکاری له‌ سه‌نگافوورا کۆڵیوه‌ته‌وه‌ لای وایه‌ جیاوازیی شێوازی فێرکردنی بیرکارییه‌ که‌ ئه‌و فه‌رقه‌ی له‌ نێوان وڵاتاندا ناوه‌ته‌وه‌.

روێسێلاندی ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا ئێمه‌ هه‌ر خه‌ریکی ئه‌وه‌ین تاکه‌ شیوازی جۆره‌ جوازه‌کانی ژماردن فێری فێرخوازن بکه‌ین، ئه‌وان له‌ سه‌نگاپوور له‌ بیرکردنه‌وه‌ی منداڵان ورد ده‌بنه‌وه‌، چؤن بیر بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌ بیرکارییه‌کان ده‌به‌ن، بۆچی به‌و جۆره‌ی ده‌که‌ن و چۆنی ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ به ‌لای روێسێلاندی جیاوازییه‌که‌ی گه‌وره‌ بۆ ئاستی لێهاتوو‌یی فێرخوازه‌کان ده‌نێته‌وه. فیرخوازی وا له‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی و شیکردنه‌وه‌ی بیرکاری ژیرتر ده‌بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".