Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێرگه‌کانی سوید، گرفتی گێچه‌ڵپێکردن و سووکایه‌تی به‌ قوتابیان، به‌ هیند ناگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 februari 2010 kl 16.36

خه‌باتی فێرگه‌کانی سویدی دژی گێچه‌ڵپێکردن به‌ قوتابیان، له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی پشکنه‌ری فێرگه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ئازاردانه‌کان هه‌روا به‌رده‌وامن و بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌ ژیانی قوتابیان. پشکنه‌ری فێرگه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ په‌نجا فێرگه‌ی کۆڵیوه‌ته‌وه‌ کە‌ ٤٢ یان سەر بە کۆمۆنەکانن. بێجگە لە یەکیان، لە هەوویاندا کەمایەسیی زۆر گەورە دەبینرێن و ڕەفتاری قێزەوەن دژ بە منداڵانی هاوپۆل. فێرگەکان بە پێی یاسا، لە ناوخۆدا، بەرپرسی پێشگرتن بە ئازاردان و گێچەڵپێکردنن. ئێستاش دەبێ ئەو فێرگانە لە ماوەی چەند مانگدا سیاسەتێکی خێرای چاکسازانە بۆ ئەو کەمایەسییانە بگرنە بەر و ئاکامەکەی ڕاگەیەنن.

جیددیبووونی ئەم بارودۆخە بە زۆر شتەوە دیارە. بۆ نموونە لە زوربەی فێرگەکاندا ـ لە هەر دە فێرگە، هەشتیان ـ بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ چارەسەریی ئەم گرفتانە بەدی ناکرێن. لە هەر دەی فێرگەش، یەکیان، ئامادەیی نییە کاتێ بێت و گەورەساڵێک، ئازاری قوتابییەک بدات. لە هەندێ قوتابخانەدا گێچەڵپێکردنی زۆر جیددی دژی قوتابییەکان ڕووی دابوو. سێ لە فێرگەکان یاسای نوێی دژە هەڵاواردن رەچاو ناکەن کە تێیدا منداڵان لە بەر تەمەنیان سووکایەتییان پێ دەکرێ. قوتابیە سووکایەتی پێکراوەکانیش بڕوایان بە مامۆستاکانیان نییە کە بتوانن یا بیانەوێ بە هانایانەوە بێن.

ئاننا ڤیدە پشکنەری فێرگە لە یۆتێبۆری و یەکێ لە نووسەرانی ئەم ڕاپۆرتە بە ئالبێریکۆ لێچینی هاوکارم لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی نێوونەتەوەیی سویدی گوت: فێرگەکان بەرنامەیەکی هاوشێوەیان بۆ کارکردن لەتەک ئەم جۆرە پرسانە نییە و مامۆستاکانیش هەروا. ئەوەش بێگومان هۆیەکی مانەوەی گرفتەکەیە. هەروەها ڕادەی ئەو گەورەساڵانەی لە کاتی ئازاددا لەگەڵ قوتابیانن کەمن، ئەمەش وا دەکات دۆخێکی نالەبار و جێی مەترسی بێتە پێش و منداڵ بکەوێتە بەر پلاری سووکایەتی و گێچەڵەوە.

لۆتتا کە بۆ نزیکەی دە ساڵان لە فێرگەی سەرەتاییدا گیچەڵی پێکراوە و سووک کراوە، دەگێڕێتەوە کە مامۆستاکەی گوێی نەدەدایێ و بەگرنگی نەدەگرت: کاتێ پێم دەگوت ئەزیەت دەکرێم و گێچەڵم پێ دەگێڕن و من هەمیشە لە کاتی پشووداندا دەگریم، مامۆستاکەم بڕوای پێ نەدەکردم و دەیگوت گەورەی دەکەمەوە و شتێکی وا نییە. پێیان دەگوتم کە قەڵەو و ناحەزم. ئەمەش کە باسی ڕواڵەتیان دەکردم، دەروونی زۆر ئازار دەدام.

پشکنەری ڕاسپێردراوی دەزگای کاروباریفێرگان، لە نێوان مانگەکانی ئەپریل و دیسەمبەری ساڵی ڕابردوودا، پەنجا فێرگەی لە سەرانسەری وڵاتدا دایە بەر لێکۆڵینەوە. هەندێ لەو فێرگانە بۆیە هەڵبژێردران کە پێشتر گرفتی گێچەڵ و سووکایەتیپێکردن بە قوتابیانیان تێدا بینرابوو.

ئاننا ڤیدە باسی ئەو بناغانە دەکا کە ناوی گشتیی گێچەڵپێکران و سووککردنەوەیان لێ نراوە و لە هەر فێرگەیە و جیاوازن.ئه‌و دەڵێ: ترس لە هاوڕەگەزخوازی، هۆمۆفۆبی، لە زۆر فێرگاندا خۆی تەنیوەیەوە. وەک قوتابی زۆر ئاسان نییە کە بچییە هەر فێرگەیەک، کاتێ دایک یا بوکێکی هاوڕەگەزخوازت هەیە یا خود خۆت هاوڕەگەزخوازیت. هەروەها لە هەندێ مەکتەب کچان بە نێونیتکەوە بانگ دەکرێن، بۆ نموونە پێیان بڵێن قەحبە. یا خود لە بەر رەگەزی نەتەوەیی، سووکایەتییان پێ بکرێ. دیارە لە هەر فێرگەیە و ئەم ئازاردانە جودایە.

ساموێل هوتا، بەڕێوەبەری فێرگەی نیتۆرپ سکوولان لە ستۆکهۆڵم، کە رەخنەی پشکنەرانی هااتۆتەوە سەر دەڵێ هۆی ئەوەی ئەمجۆرە سووکایەتی پێکردنانە لە فێرگەکاندا دەبینرێ هی ئەوەیە مامۆستا و کارمەندانی فێرگەکە، خاوەنی زانیاریی پێویست نین.

ساموێل هوتا دەڵێ: ئەمە زەحمەتە و ئێمە پێویستیمان بە پشتیوانیی زێدەتر هەیە. ئێمە دەزانین کە لە یاسای فێرگەکاندا پێویستبوونی بەربەرەکانی دژی سووکایەتیپێکردندا باسی لێوە کراوە بەڵام هاوکات ئەم قورساییە بە دانی کارنامە یا شتی دیکە نەدراوە. شێوازی ڕێکوپێکیش بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم بەربەرەکانییەی کراوە، لە بەر دەستدا نییە.

ئاننا ڤیدەی لێوەکۆڵ دەقسەکانی ساموێل هوتا دەسەلمێنێ و دەڵێ مامۆستابوون زۆر ئێشێکی زەحمەتە و لەوانەیە ماۆستایان پێویستییان بە زێدەکردن و نووژەنکردنەوەی زانیاری و توانستەکانیان هەبێت. ئەمەش ئەرکی سەر شانی بەرپرسانە کە وەدوای کەون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".