Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

برگیتا ئولسۆن کرایه‌ وه‌زیری یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 februari 2010 kl 17.31

برگیتا ئۆلسۆن وته‌بێژی تایبه‌ت به‌ پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌ر به‌ حیزبی گه‌لی لیبرال ئه‌مڕۆ کرایه‌ وه‌زیری یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا. ئه‌م پۆسته‌ی ئۆلسۆن وه‌ریگرتووه‌ پێشتر سیسیلیا مالمستریۆمی سه‌ر به‌ مۆدێراته‌کان کاری تێدا ده‌کرد که‌ له‌م دواییه‌دا ئه‌و پۆسته‌ی جێ هێشت و بووه‌ کۆمیسیۆن یاخود نوێنه‌ری سوید له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا.

- ئه‌ورووپا بۆ پاراستنی بنه‌ماکانی دیموکراتیییه‌ و ده‌بێت ده‌نگی ئازادی بێت له‌ جیهاندا، برگیتا ئولسۆن وه‌زیری نوێی سویدی له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌و‌رووپا ده‌ڵێت شه‌رم ئه‌که‌م کاتێک ئه‌بینم رۆمه‌کانی ئیتالیا چۆن خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت و هاوجنسان له‌ هه‌ندێک وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپادا ئازادیان لێ زه‌وت ئه‌کرێت و ژنان و کچان له‌ ناوه‌ندی پایته‌خته‌ ئه‌ورووپیه‌کاندا و له‌ ساڵی 2010دا بازرگانیان پێوه‌ده‌کرێت. ئا ئه‌م پرسانه‌یه‌ برگیتا ئولسۆن ده‌ڵێت که‌ من به‌نیازم کاریان بۆ بکه‌م. 

جێی باسه‌ به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک گوایا سه‌رۆکی پارتی گه‌لی لیبرال یان بیۆرکلوند برگیتا ئولسونی بۆ ئه‌م پۆسته‌ پێ باش نه‌بووه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ئولسۆن له‌ هه‌ندێک پرسی وه‌ک مۆڵه‌تی دایکوباوکان و یاسای ،ئێف ئار ئا، یاسای تایبه‌ت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌ستگه‌ی زانیارییه‌وه‌‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی حیزبه‌که‌ی و‌ به‌ره‌ی ڕاست کاری کردووه‌ و ڕه‌وتی کاری ئولسۆن له‌به‌ره‌ی چه‌پ  نزیکتر بووه‌.

یان بیۆرکلوند سه‌رۆکی پارتی گه‌لی لیبرال ده‌ڵێت، جێی نیگه‌رانییه‌ که‌سێكی حیزبه‌که‌ت به‌ ئاشکرا دژ به‌ ڕه‌وتی کاری حیزبه‌که‌ کار بکات به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ پاش ڕه‌خنه‌کانی برگیتا ئولسۆن بوو پێشنیازه‌کانی تایبه‌ت به‌ یاسای ،ئێف ئار ئا، گونجاوتر بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".