Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێساکانی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌فگانییه‌کان له‌بارتر ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 februari 2010 kl 16.10

ده‌ستگه‌ی کۆچ  ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ مافی مۆڵه‌تی په‌نابه‌ریی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری ئه‌فگانستان ده‌گونجێنێت، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ بوار بۆ کۆچهێنی ئه‌فگانی ده‌ڕه‌خسێت تا له‌ سویددا بمێننه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاساناسی له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ میاکێل ڕیبه‌نڤیک باس له‌ هۆکاری ئه‌م هه‌ڵویسته‌ نوێیه‌یان ده‌کات.

- پێشتر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ده‌ستگه‌ی کۆچ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بوو که‌ ته‌نها له‌ شه‌ش هه‌رێمی ئه‌فگانستاندا کێشه‌ی چه‌کداری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌ هه‌رێمی ئه‌فگانستان وه‌ک هه‌رێمی دژواری چه‌کداریی چاو لێ ده‌کرێت. 

ده‌ستگه‌ی کۆچ و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نوێیه‌یان سه‌باره‌ت به‌ مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌فگانییه‌کان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌فگانستان له‌ حاڵی حازردا پێدا تێ ده‌په‌ڕێت. ده‌ستگه‌ی کۆچ ده‌ڵێن ئاستی ئاسایش له‌ ئه‌فگانستان زۆر ناهه‌مواره‌ و گه‌نده‌ڵی به‌رفراوانه‌ و ئه‌و ژنانه‌ی توشی ئازاردان دێن و سکاڵا  ده‌ده‌نه‌ ده‌ستگه‌ به‌رپرسه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ توشی ئازاردان دێن.

گۆڕینی ڕێساکانی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌فگانییه‌کان هه‌رچه‌نده‌ ئاسانکاری بۆ زۆر ئه‌فگانی و مانه‌وه‌یان له‌سویادا ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ڵام هێشتا داوای په‌نابه‌ریی هه‌رکه‌سێک به‌جیا لێ ده‌کۆڵرێته‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".